چەند رێنمایەک بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن

09/10/2019 - 11:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

زیادکردنی ئارەزووی خواردن، بەگوێرەی رێنماییە پزیشکییەکان چەند رێگایەکی تەندروستی هەیە.

ئەو کەسانەی هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نییە، بەڵکو تەنها ئارەزووی خواردنیان کەمە، دەتوانن سود لەم چەند رێنمایە وەربگرن.

بەهێزکەرەکان

خواردنی ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی زیادکردنی ئارەزووی خواردن دەدات. گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:

زینک

ڤیتامین بی 1

ئۆمێگا 3 ترشە چەوری

هەندێک جۆری گژوگیان کە بە Bitter Herbs ناسراون

چەند ئامۆژگارییەک بۆ زیادکردنی ئارەزووی خواردن:

وەرزشکردن

گۆڕینی پلانی خواردن:

هەوڵبدە شەش ژەمی بچووک بخۆی لە بری سێ ژەمی قورس

ئەو کاتانە بدۆزرەوە لە رۆژدا کە زۆرترین ئارەزووی خواردنت هەیە

هەوڵبدە هەموو رۆژێک لە هەمان کاتدا نان بخۆیت تەنانەت ئەگەر برسیشت نەبێت

جار جار خواردنی سوکی وەک میوە و گوێز و سناک بخۆ

رۆژانە لە کاتی خۆیدا لەخەو هەڵبستە و نانی بەیانیت بیر نەچێت

چی خواردنێک هەڵبژێرین؟

ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە فایبەر و کالۆریان کەم تێدایە

کالۆری بخۆرەوە لە رێگا شەربەت و گیراوەی سروشتی پرۆتین و خواردنە ساردەکان

ژەمەکانت بەچێژ بکە:

ئەو خواردانەن بخۆ کە ئارەزوویان دەکەیت

رۆژانە گژوگیا بخۆ

با خواردنەکانت رەنگا و رەنگ بن و دیمەنێکی جوانیان هەبێت

لە کاتی ئامادەکردنی خواردن، گوێ لە مۆسیقا بگرە

لەو شوێنە نان بخۆ کە شوێنەکەت لا خۆشە، ئەگەر لە ماڵیشەوە بیت

بە تەنیا نان مەخۆ

دەرمان بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی سەختیان هەیە:

ئاژانسی فیدراڵی خواردن و دەرمانی ئەمەریکی، چەند دەرمانێکی بۆ زیادکردنی ئارەزوی خواردن لە ژێر چاودێری پزیشکیی پەسەند کردووە ئەوانیش Megestrol acetate بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی سەختی وەک شێرپەنجە و ئایدزیان هەیە.

Oxandrolone

دەرمانێکە لە دوای نەشتگەری، رووداوی دەروونی و هەوکردن دەدرێت بۆ کەسانەی ئارەزووی خواردنیان نامێنێت و لە ستیرۆید پێکهاتووە.

Medical News Today