لەبەر ئەم 5 هۆكارە ئاوی ماست مەڕێژن

01/02/2019 - 09:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەپێی لێكۆڵینەوە نوێیەكان بەدەركەوتووە، كە ئاوی ماست سوودێكی یەكجار زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و چارەسەرە بۆ زۆرێك لە نەخۆشییەكان وەكو شێرپەنجەو چەندین نەخۆشی دیكە، هەروەها سوودی زۆری هەیە بۆ بەدەست هێنانی پێستێكی تەندروست.

1. ئاوی ماست سوودێكی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش بەهۆی لەخۆ گرتنی ڕێژەیەكی زۆر لە كالیسیۆم و ڤیتامین  و پڕۆتین كە وا دەكات هەمیشە هەست بە تێری بكەیت و سوودی زۆری هەیە بۆ سووتاندنی چەوری لەش كەوا دەكات كۆئەندامی هەرس زیاتر كار بكات.
2. ئاوی ماست چەندین بەكتریای بەسوودی تێدایە كە سوودی زۆری هەیە بۆ چارەسەری قەبزی و ڕیخۆڵەكان.
3. ئاوی ماست بە سوودە بۆ چارەسەری لێكەڕژێنی دەرەقی و كەمكردنەوەی توڕەیی و هەستی ماندوێتی.
4. ئاوی ماست بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی كە دووچاری نەخۆشی شەكرە بوونە كە وا دەكات ڕێژەی شەكرە لە خوێندا هاوسەنگ بكات.
5. ئاوی ماست بە سوودە بۆ لابردنی لەكەی پێست و بەدەست هێنانی پێستێكی تەندروست.

 

ئـ . كـ