بەم ڕێگەیانە تای منداڵەكەت دابەزێنە

01/02/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەشێكی زۆری ئەو منداڵانەی هەوكردنی قوڕگیان هەیە زوو زوو تووشی تا دەبن، دەبێت توانات هەبێت بۆ چارەسەری تای منداڵەكەت لەماڵەوەو پێویست نەكات بیبەنە نەخۆشخانە، هەندێك ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی منداڵەكەت بپارێزی و بە ئاسوودەیی بیهێڵیەوە تا خێرا چاكبێتەوە:

1. بڕێكی زۆر شلەمەنی پێ بدە بۆ ئەوەی لەشی ووشك نەبێتەوە، شیری خۆتی پێبدە یان شیری قوتوو بە شێوەیەكی ڕێك و تەندروست، هاوكات بڕێكیش لە ئاوی كوڵاو پاش سارد بوونەوەی پێی بدە.

2. لێی بگەڕی خۆراك بخوات هەر كاتێك ئارەزووی خواردنی كرد، ئەگەر حەزی بە خواردنی زۆر نەكرد ئەوا بڕێكی كەمی پێشكەش بكە، بە شێوەیەكی ڕێك و پێك بۆ پتەوكردنی تەندروستی.

3. ماوەی پێبدە تا پشوو بدات، ئەگەر ویستی، بەڵام پێویست ناكات بمێنێتەوە لەناو جێگا ئەگەر پێی خۆش نەبوو.

4. دڵنیابە لەوەی كە منداڵەكەت جلی زۆری لەبەر نییەو ئەگەریش لەبەری بوو ئەوا كەمی بكەوە.

5. (پاراستۆل) یان (ئیبۆپرۆفین) ی پێبدە ئەگەر زۆر هیلاك بوو، بەڵام ئەو كارە مەكە ئەگەر منداڵەكەت تەمەنی نەگەیشتبووە سێ‌ مانگ واتا كەمتر بوو، كاتێكیش كە دەرمانت پێدا ڕای پزیشك یان دەرمانساز وەرگرە بۆ ئەوەی دڵنیا بی لە بڕەكەی وریابە نابێت هەردوو دەرمان لەیەك كات بدەیتە منداڵەكەت، ئەگەر دەرمانت پێدا كاریگەری نەبوو ئەوا دەرمانەكەی بۆ بگۆرە، بێگومان گوێت لەوە بووە كە پاراستۆل پەیوەندی هەیە بە تەنگەنەفەسی (ڕەبۆ) یان دەنگێكی وەك فیكە لەو كاتەدا مەترسە لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەك نییە كە پاراستۆل تووشی كێشەی بكات، پاراستۆل زۆر پارێزەرە بۆ منداڵەكەت.

6. لەكاتی هەبوونی هەر گرفتێكیشدا پرس و ڕاوێژ بە پزیشكەكەت لەبیر مەكە.

 

 

رۆژنامەی هەولێر

 

ئـ . كـ