نان خواردن كەی خراپ دەبێت ؟؟

01/02/2019 - 09:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زۆرینەی خەڵك لەسەر سێ ژەم نانخواردن ڕاهاتوون، بە گوێرەی پێویستیش هەندێك زانیاریان هەیە لەسەر كاتەكانی نانخواردن، بەڵام بۆ ئەوانەی كە گوێ بەسات و كاتی نانخواردن نادەن دەبێ ئەوە بزانن كە لە هەندێكاتدا نانخواردن بۆیان مەترسیدارەو پێویستە ئاگایان لە خۆیان بێت.

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی پسپۆڕانی زانكۆی كالیفۆرنیا لەسەر كاتی دروستی نانخواردن و چەند گروپیان دیاری كرد كە هەر گروپەو كاتێكی تایبەتی بۆ نانخواردن دیاری كردبوو تەنانەت خواردنەكانی ئەو كاتانەشیان هەر دیاری دەكرد.

لە ئاكامدا زانیان كە نانخواردن پێش خەوی شەوانەو بە تایبەتی خواردنی شیرینی و چوكڵێت بەڕێژەیەكی بەرچاو خانەكانی مێشك خراپ دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی زەرەرێكی زۆر بە بەشی هیپۆكامپی مێشك بگات كە ئەو ناوچەیە لە مێشك ئاگاداری لە بیرەوەری و كۆكردنەوەی داتاكانی مێشك دەكات.

دواتریش ئەو پسپۆڕانە هەر ئەو لێكۆڵینەوەیەیان لەسەر مێشكی مشكەكان ئەنجامداو بە وردی كاریان لەسەر بەشی هیپۆكامپی مشكەكان كرد كە ئاكامی لێكۆڵینەوەكەی پێشووی پشتڕاست دەكردەوە.

لە بابەتێكی رۆژنامەی هەولێردا هاتووە، هەر لەگەڵ ئەو لێكۆڵینەوەیەو ئەو ئاكامەی هاتە دەست بە توندی هۆشدار دەدەن كە خەڵك دەبێ بۆ ماوەی یەك تا دوو سەعات بەر لە خەوتن هیچ شتێكی شیرین نەخۆن ئەگەرچی هەتا خۆیان لەو كاتەدا لە خواردنەكانی دیكەش بپارێزن باشترە، بەڵام لەو كاتەدا دەبێ بە یەكجاری خورادنی شتی شیرین لە خۆیان قەدەغە بكەن و تەنانەت هەندێك كەس كە لە خەوی نیوە شەودا كە هەڵدەستنەوە شت دەخۆن و دواتر دەخەونەوە ئەوە مەترسی زۆری لەسەر سەلامەتی دەمارەكانی مێشكیان هەیەو هەر بۆیەش دەبێ واز لەو ڕەوشتە خراپە بێنن، تەنانەت ئەو پسپۆڕانە باس لەوە دەكەن كە نانخواردن لە كاتژمێرەكانی دوایی شەودا دەبێتە هۆی ئەوەیكە لە كاتی خەودا تا ڕادەیەكی یەكجار زۆر شەكری خوێن بەرز بێتەوە، چونكە هیچ جوڵانەوەیەكیش ڕوو نادات و ئەو شەكرە هیچ كەڵكێكی بۆ جەستە نیە ئەوە دەتوانێ ببێتە هۆی نەخۆشی شەكرەو كێشە سەرەكییەكانی دڵ.

 

 

ئـ . كـ