شەش جۆرە دەرمانی نوێی شێرپەنجە دروستكرا

02/02/2019 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

سەرۆكی ستافی پەرەدان بە تەكنۆلۆژیا لە ئێران ڕایگەیاند، شەش جۆر دەرمانی نوێی شێرپەنجەیان بەرهەمهێناوە.

(د. موستەفا قانعی) بۆ ئاژانسی میهر رایگەیاند، چەندین جۆر دەرمانی ناوخۆیی ڕوونوێنی دەكەن، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشانی شێرپەنجە.

سەرۆكی ستافی پەرەدان بە تەكنۆلۆژیا وتیشی، ئێران شەش جۆر دەرمانی نوێی شێرپەنجە ڕوونوێنی دەكات، كە بۆ یەكەم جارە بەرهەمی بهێنن.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا: ئەم دەرمانانە لە نیوەی دووەمی مانگی خاكەلێوەو لە ژێر چاودێری ڕێكخراوی خواردن و دەرمان ڕوونوێنی دەكرێت.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا، كە دەرمانە بەرهەم هاتووەكان لە ئاستی ڕوونوێنی دان و دوای ئەمەش ڕەوانەی دەرمانخانەكان دەكرێن.

 

 

 

 

ئـ . كـ