بەم 10 خواردنە ئاستی شەكرە جێگیربكەن

02/02/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

شەكرە نەخۆشییەكی جیهانییەو ملیۆنان كەس بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەویش لەئەنجامی نەمانی مادەی ئەنسۆلین دروست دەبێت و نەخۆش كۆت و بەند دەكرێت و نابێت زۆر جۆرە خواردن بخوات، ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەری دەبێت، ئەمە وێڕای ئەوەی داوودەرمانیش كە تاكو ئێستا دەرخواردی نەخۆشەكان دراوە كاریگەرییەكی ئەو تۆی نەبووە.

شارەزایانی بواری خۆراك دەڵێن، چەند جۆرە خواردنێك هەن كاریگەریان هەیە لەسەر جێگیركردنی ڕێژەی شەكرە لەخوێن، كە ئەمانە هەندێكیانن.

1. نۆك : بەگشتی نۆك لەگەڵ كۆئەندامی هەرس گونجاونییە، بەڵام بۆ دابەزاندنی ئاستی شەكرەی ناو خوێن كاریگەری باشی هەیە.
2. برۆكلی : یەكێك لەخۆراكە كاریگەرو پێویستییەكانی جەستەی مرۆڤە، بۆ هەندێك كەسیش خۆراكێكی بەلەزەتە، كاریگەریشی هەیە لەسەر دابەزاندنی ئاستی شەكرەی ناوخوێن، ئەمە وێڕای ئەوەی بۆ بەربەرەكانێی نەخۆشی شێرپەنجە بەسوودە.
3. كەلەرم : بەهۆی بوونی ڤیتامین سی تێیدا كەلەرم كاریگەری باشی هەیە لەسەر دابەزاندنی ئاستی شەكرەی ناو خوێن.
4. كوارگ : هەندێك جۆری كوارگ بۆ خواردن ناشێن، بەڵام بەگشت كوارگ بۆ دابەزاندنی ئاستی شەكرەی ناوخوێن و بەرەنگاربوونەوەی خانەكانی شێرپەنجە زۆر بەسوودە.
5. بوندوق : وێڕای ئەوەی چەورە، بەڵام چەوری بوندوق سوودی زۆری هەیە، تەنانەت شارەزایان دەڵێن : شەكرەی ناو خوێن دادەبەزێنێت.
6. قەرنابیت : ئەو جۆرە سەوزەیە كاریگەری باشی هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ بەگشتی و شەكرە دادەبەزێنێت و بۆ نەخۆشییەكانی دل بە سوودەو دژە شێرپەنجەشە.
7. تەماتە : تەماتە وەك سەوزەكان و میوەكان دەخورێت، دەكرێتە شەربەتیش زۆر سوودی هەیە، شەكرە دادەبەزێنێت و لە نەخۆشییەكانی دڵیش دوورت دەخاتەوە.
8. گێزەر : لەگەڵ ئەوەی بۆ چاو بەسوودە، بەهۆی بوونی ڤیتامین ئەی، شەكرەی ناو خوێنیش دادەبەزێنێت.
9. قۆخ : لەمیوەجاتە خۆشەكانەو بەشێوەیەكی سروشتی كاریگەری هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی شەكرەی ناو خوێن، بەشێوەی شەربەتیش هەر هەمان كاریگەری خۆی دەبێت.
10. نیسك : دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و ئاسن و ڤیتامینەكان، زۆر كەس لەم سوودانەی نازانن، كەسێك نیسك بخوات، بۆ كاتێكی زۆر هەست بەتێربوون دەكات، ئەمە وێڕای ئەوەی ئاستی شەكرەی ناو خوێن ڕێك دەكات.

 

 

ئـ . كـ