ئەم جۆرە وەرزشە توانای بیركردنەوە باشتر دەكات

04/02/2019 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات وەرزشكردن توانای بیركردنەوەی كەسانی گەنج و گەورەو بەتەمەن بەهێزتر دەكات.

دوای ئەنجامدانی وەرزشی جۆری ئیرۆبكس بۆ ماوەی شەش مانگ دەركەتووە كەسانی گەورە ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (20 – 67) ساڵدا بووە بەرەو پێشچوونیان لەبیركردنەوەو پلاندانان و چارەسەری كێشەدا بەدەستهێناوە، هەروەها بەشی ڕەنگ خۆڵەمێشی مێشكیان زیاتر بووە ئەوەی پەیوەندی بەبیركردنەوەو ئەو جۆرە ئەركانەی مێشكەوە هەیە.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری (پزیشكی هەستەدەمار) دا بڵاوكراوەتەوەو دەڵێت، گروپی بەراوردكردن ئەوەی لە هەمان سەروەختدا تانها وەرزشی ئاساییان كردووە هیچ سودێكیان بەدەست نەهێناوە.

بەرپرسی توێژینەوەكە (یاكۆف شتێرن) پرۆفیسۆری زانستی دەروونی و هەستەدەمار لە ناوەندی پزیشكی زانكۆی كۆلۆمبیا لە شاری نیویۆرك دەڵێت، خەڵكی ڕوانگەیان وایە مرۆڤ لە تەمەنی گەورەدا چاڵاكی مێشكی كەم دەبێتەوە، بەڵام لە تەمەنی سیەكانیشدا مرۆڤ پێویستی بە هەندێك یارمەتی هەیە.

دەشڵێت، زۆر لە توێژینەوەكان دەردەخات مرۆڤ لە بیستەكانی تەمەندا بۆ بەرەو ژوور پاشەكشە لەچاڵاكی مێشكیدا هەیە، بۆیە پەیامی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە وەرزشی ئیرۆبكس زۆر گرنگە.

لەبەر نەبوونی توێژینەوە لەم شێوەیە لەسەر لاوان و گەنجان و گەورە، شتێرن و یاوەرەكانی (132) خۆبەخشیان لە تەمەنی (20) ساڵیدا داناوە بۆ توێژینەوە لەسەر كاریگەری وەرزش لەسەر بەئاگابوون و كارو چاڵاكی مێشك، بەر لە توێژینەوەك هیچكام لە خۆبەخشەكان وەرزشی جۆری (ئیرۆبكس) یان نەكردووە.

سەرەتا خۆبەخشەكان تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنی كارو ئەنجامدانی بیرەوەری كتوپڕو چارەسەری كێشەو مەتەڵ و توانی زمانەوانی و سەنگی خستنە سەر پرسیاریان بۆكردوون، زاناكان خۆبەخشانەیان بێ جیاوازی كردووە بە دوو گروپ، یەكەم وەرزشی ئیرۆبكسی كردووە گرووپی دووهەم وەرزشی ئاسایی.

دوای كۆتایی كاتی توێژینەوەكە كە (24) هەفتە بووە، ئەوی وەرزشی ئاساییان كردووە توانایەكی زیاتری مێشكیان لادروست نەبووە، بەڵام لەهەموو تەمەنەكان ئەوانەی بەشداری وەرزشی ئیرۆبكس بوون توانای میشكیان و لێكدانەوەیان پەرەی سەندووە تەنانەت گەورە تەمەنەكان ئەو پەرەپێشچوونەیان زیاتر پێوە دیاربووە.

لەلایەكی ‌دیكەوە پشكنینی لەرینەوەی مەگناتیكی دەریخستووە ئەوانەی وەرزشی ئۆرۆبكسیان كردووە توێكڵی مێشكی پێشەوەیان ئەستوور تر بووە.

هەروەها پرۆفیسۆر (كێرك ئێركسن) لە بەشی زانستی دەروونی لە زانكۆی پیتسبرگ لە ویلایەتی پەنسلڤانیا ووتی، توێژینەوەكە جەخت لەوەدەكاتەوە كە وەرزشكردن هۆكارێكی گاریگەری ئەرێنی لەسەر چاڵاكی و باشبوونی مێشك هەیە.

ووتیشی، چاڵاكییەكانی جەستە دەرمانی بەهێزی پتەوكردنی تەندروستی مێشك و تەندروستی بەئاگابوون بەدرێژایی تەمەن.

 

 

 

ئـ . كـ