بەمەش گورچیلەی مرۆڤ لاواز دەبێت

04/02/2019 - 10:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

توێژینەوەیەكی گەورە ئاماژە دەدات بەوەی ئەگەر گورچیلە لەكار بكەوێت بەهۆی بەربوونەوی كێشی مرۆڤ، جیاواز لەوەی كەسەكە كێشەی گورچیلەی هەبێت یان نا.

توێژینەوەكە بۆی دەركەوتووە كەسانی بەتەمەن ئەوانەی لەڕادەبەدەر قەڵەون و كێشیان زۆرە، دوو ئەوەندە ئەگەری تووشبوونی لاوازی گورچیلەیان هەیە، ئەمە بەراورد بە كەسانی گەورە ئەوانەی تەنها كێشیان زۆرە.

پزیشك (ئەلێكس شانگ) سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت، كێشی بەرز بەتایبەتی لەدەوروبەری ناوقەد هۆكاری زۆر لە گاریگەری هەرسكردنی نادروستە ئەوەی كاریگەری لەسەر گورچیلە هەیە.

هەروەها شانگ ووتی، كێشی زۆر لەوانەیە سیستەمی سمپاوی چاڵاك كات و ئەو هۆرمۆنە زیاتر بڕێژێت كە دەبێتە هۆی مانەوەی سۆدیۆم لە خوێنداو پاشان بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەروەها سەخت دەبێت بۆ جەستە شەكر دەركات كە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەكرە.

سەرباری ئەمەش دەڵێت، ئەم هەموو كارە خراپە بۆ گورچیلە زیانی هەیەو تووشی هەوكردنی دەكات ئەوەی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی كێش و بوونی چەوری زۆر لەناوقەددا هەیە.

دەشڵێت، بەرزبوونی كێش چاڵاكی سیستەمی هەستەدەمارو سمپاوی و هۆرمۆنەكان زیاتر دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی پەنگخواردنی سۆدیۆم لە خوێنداو بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، لەلایەكی دیكەوە كێشی بەرز توانای جەستە بۆ گواستنەوەی گلۆكۆز لەخوێنەوە بۆ خانەكان لاواز دەكات و ئەگەری تووشبوون بە شەكرە هەیە.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر ئاستی جیهان نزیكەی (1.9) ملیار كەسی گەورە گرفتی بەرزبوونی كێش و قەڵەویان هەیە، نزیكەی (4) كەس لە هەر (10) كەسێك گرفتی بەرزی كێشیان هەیە، هەروەها نزیكەی (1) لە هەر (10) كەسی بەتەمان گرفتی قەڵەویان هەیە، ئەوەش حاڵەتێكە ڕەنگە مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و شەكرەو كێشەی جومگەو هەندێك جۆری شێرپەنجەو سەرباری گرفتەكانی گورچیلە بەرزكاتەوە.

بۆ توێژینەوەكە لە نێوان ساڵی (1970 – 2017) ئاماری زیاتر لە (5.4) ملیۆن كەس لە (40) وڵات لە ئاسیاو ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریكا باكوور كۆكراوەتەوە.

هەروەها ئاماری زیاتر لە (84) هەزار كەس كۆكراوەتەوە ڕووبەڕووی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرو زیاتر لە (19) هەزار كەسی بەتەمەن تووشی نەخۆشی قورسی گورچیلە بوون.

 

 

ئـ . كـ