لە حاڵەتانەدا كۆرپەلەكەتان بگەیەننە لای پزیشكی تایبەتی

06/02/2019 - 08:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

كۆرپە تازە لەدایك بووە كە كەمتربوو لە دوو مانگ زۆر زۆر پێویستی بە چاودێری ورد هەیە، پێویستە دایكان زۆر بە ئاگاییەوە چاودێری بكەن و لە كاتی هەر گرفتێكدا پیشانی پزیشكی بدەن.

پزیشكان چەند نیشانەیەكیان دەستنیشانكردووە، بۆ ئەوەی دایكان و باوكان لەو بارانەدا بە وریاییەوە چاودێری كۆرپەكانیان بكەن:

1. گران هەناسەدان.
2. بێتوانایی لە شیر خواردندا.
3. هەناسەی خێرا.
4. لەرزینی پەڕەی گوێ.
5. ناڵاندن.
6. بەرزبوونەوەی نەرمایی تەوقی سەر.
7. دەرچوونی كێم لە گوێدا.
8. ئاوسان و سووربوونەوەی چاوو دەرچوونی كێم.
9. ئاوسان و سووربوونەوەی ناوك و پێستی دەوروبەری ناوك.
10. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش (37.5 پلە) یان زیاتر.
11. دابەزینی پلەی گەرمی لەش لە (35.5) پلە.
12. پەڵەی زۆر گەورە لە لەشی ساواكەدا.
13. كەمی جووڵەی كۆرپەكە لە كەمی ئاسایی.
14. سەرسووڕان و لە هۆش خۆ چوون.
15. سكچوون.
16. زەردوویی.
17. بەهیچ شێوەیەك شیری دایكی ناخوات.
18. خوێنبەربوونی ناوك.

رۆژنامەی هەولێر

 

 

 

ئـ . كـ