ئەگەر شیرەمەنییەكان نەخۆن، ئەم 3 مەترسییەتان تووش دەبێت

06/02/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەندێك كەس وازدەهێنن لە بەكارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنیەكان بەهۆی ئەوەی بڕێك ماددەی كیمیایی و هۆرمۆناتی تێدایە، بەڵام بەپێی بۆچوونی زانایان وازهێنان لەخواردنی بەرهەمی شیرەمەنیەكان چەند مەترسیەكی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. شكان : بەپێی ووتەی پسپۆڕانی بەریتانیا ئەو كەسانەی وازدەهێنن لەبەكارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنیەكان زیاتر ڕووبەڕووی شكانی پەلەكان دەبنەوە بەوهۆیەی تووشی كەمی ڤیتامین دی دەبن و ئەوەش رۆڵی هەیە لەپرۆسەی هەڵمژینی كالیسیۆم كە بەهۆكاری لاوازبوونی ئێسكەكان و نەخۆشیەكانی ئێسك و شكان دادەنرێت.

2. لاوازبوونی بەرگری : بەكتریای ناو بەرهەمی شیرەمەنیەكان دەبێتە هۆی پتەوبوونی بەرگری لەش و لێپرسراوە لەچاڵاكی جووڵەی ئەندامەكانی ناوەوەی لەش، وازهێنان لەبەركارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنیەكان بەتەواوی دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پرۆسەی بنیادنان و لەناوبردن لەجەستەو زیادبوونی كێش.

3. خراپبوونی پێست : بەكارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنیەكان دەبێتە هۆی پتەوبوونی توانای نوێبوونەوەی خانەكانی پێست و بەپێچەوانەوە ئەو كەسانەی بەرهەمە شیرەمەنیەكان ناخۆن پێستیان خراپ دەبێت و رووبەڕووی نەخۆشی دەبنەوە.

 

 

ئـ . كـ