بەیانیان زوو لەخەو هەڵسن، ئەم سوودانەی هەیە

06/02/2019 - 08:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئەگەر تۆ یەكێكی لەو كەسانەی كە بەیانیان دەرنگ لەخەوهەڵدەستی، ئەوا شارەزایان ئامۆژگاریت دەكەن كە ئەم عادەتەی خۆت یەكسەر بگۆڕێت، چونكە بێبەش دەبیت لەو كۆمەڵە سوودەی كە لە زوو لەخەو هەڵسانی بەیانیاندا هەیە.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی ئیكستەر كە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا بڵاویكردۆتەوە، زوو لەخەوهەڵسانی بەیانیان چەند سوودێكی هەیە كە بریتییە لە:

1. دوور كەوتنەوە لە تووشبوون بە نەخۆشی خەمۆكی.
2. كەمتر تووشی نەخۆشی شێرپەنچەی مەمك دەبن.
3. بەرهەمی رۆژانەیان باشترە.
4. شەوانە باشتر دەخەون و كێشەی خەو زڕانیان نابێت.
5. كاتێكی باشتریان دەست دەكەوێ بۆ وەرزش كردن.

 

 

ئـ . كـ