ئەم 8 هۆكارەی نەخۆشی شەكرە دروست دەكەن

06/02/2019 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

تائێستا بەتەواوەتی هۆكارەكانی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە نەزانراون، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی چەند هۆكارێكی یاریدەدەر هەیە بۆ دروستبوونی ئەم نەخۆشیە.

هۆكاری جۆری یەكەمی نەخۆشی شەكرە بریتیە لەهۆكاری بەرگری و دژەتەن كە كاردەكاتە سەر خانە (بێتا) كانی پەنكریاس و تێكیان دەشكێنێت، لەگەڵ هەوكردنی ڤایرۆسی و تێكچوون لەسیستەمی بەرگری لەش و هۆكاری بۆ ماوەیی.

ئەمانە هەندێك هۆكاری جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەن:

1. هۆكاری بۆماوەیی (بوونی نەخۆشی شەكرە لە مێژووی خێزاندا).
2. هۆكارە ژینگەییەكان وەك جۆرو بڕی خۆراك و شێوازی كاركردن و كێشی لەش.
3. تێپەڕبوونی تەمەن لەسەروو (45) ساڵیەوە.
4. قەڵەوی و نەجوڵان و كەمی چاڵاكی ڕۆژانە.
5. بەكارهێنانی هەندێ‌ دەرمان بەتایبەت (كۆرتیزۆنەكان).
6. هەندێك نەخۆشی كە لە پەنكریاسدا ڕوودەدات وەك (هەوكردنی پەنكریاس).
7. تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەئافرەتی دووگیان.
8. بەرزی چەوری خوێن و بەرزە پەستانی خوێن.

 

 

ئـ . كـ