گیراوەیەكی ئاسان ورگ دادەبەزێنێت

07/02/2019 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

قەڵەوی ئەو نەخۆشیەی بەشێكی زۆری مرۆڤەكان پێوەی دەناڵێنن، توێژینەوەكانیش جەخت لەوە دەكەنەوە كە ڕێژەی قەڵەوی ڕۆژانە لەبەرزبوونەوەدایە، هەرچەندە دڵەڕاوكێ خەم كاریگەری هەیەو دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و كردنەوەی ئارەزووی خواردن بۆ خۆراكی ناتەندروست، بەڵام قەڵەوی زۆرجار خۆی لەخۆیدا هۆكارێكە بۆ بێزاری و خەمۆكی، چونكە كاتێك لە ئاوێنەدا سەیری لەشولاری دەكات بێتاقەت دەبێت.

بەڵام هیچ كێشەیەك بێ چارەسەر نیە ئەگەر هەوڵدانی لەگەڵ بێت، بۆ ئەوەی كرداری هەرس خێرا بكەیت، هەوڵبدەیت بۆ توانەوەی چەوری لەشت بەتایبەتی ورگ، پێویستە وەرزش بكەیت و خواردنی تەندروست بخۆیت لەهەمانكاتدا خواردنەوەی هەندێك گیراوەی سروشتی ڕێگەیەكی باشترەو هاوكاریت دەكات خێراتر كێشت دابەزێنیت.

كوپێك ئاوی شلەتێن و سێ كەوچكی گەورە ئاوی لیمۆ لەگەڵ كەوچكێكی بچووك سركەی سێو تێكەڵ بكە، پاسان كەوچكێكی بچووك هەنگوین و كەمێك زەنجەفیلی هارراو یان وشكەی تێبكە.

ئەم گیراوەیە بەیانیان پێش نان بە گەدەی خاڵی بخۆرەوە، ئەگەر هەست بە بێزاری كرد ئەوە بەهۆی سركەكەوەیە دەتوانیت لایبەریت ئەگەریش بێزار نەبوویت ئاسای بیخۆرەوە.

ئەم تاقیكردنەوەیە ئەنجامێكی باشی دەبێت ئەگەر بەردەوام بیت بۆ ماوەیەك لەسەری، دەبینیت وردە وردە لە چەوری ورگ رزگار دەبێت و لەهەمانكاتدا بەرگری لەشت بەهێزدەكات.

 

 

 

 

ئـ . كـ