كەی تووشی كەم خوێنی دەبین ؟

08/02/2019 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زۆرن ئەو كەسانەی ترسی ئەوەیان هەیە تووشی كەمخوێنی ببن لەكاتی ڕجیمدا، هەڵبەتە زۆربەی ڕجیمی زانستی و هاوسەنگ نابێتە هۆی كەمخوێنی، بەڵام هەندێك جار كەمخوێنی لەكاتی ڕجیم یان پاش ڕجیم ڕوودەدات.

لەوبارەیەوە (د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی) پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی بۆ خاك رایگەیاندووە : لەم كاتانەدا كە ڕجیم دەكەیت تووشی كەمخوێنی دەبیت:

1. كەمی ڤیتامین (B12) لە ئەنجامی نەخواردن یان كەم خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن وەك گۆشت و مریشك و بەروبوومە ئاژەڵییەكان.
2. كەمی ماددەی زنك، ئاسن، فۆلیك ئەسید بەهۆی نەخواردنی بڕی پێویست لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بەو ماددانە.
3. نەخواردنی ڤیتامین و كانزاكان بەشێوەی حەب یان گولاج یاخود خواردنی بڕی كەمتر لە پێویست.
4. ڕجیمی زۆر قورس و ناتەندروست بەمەبەستی دابەزینی كێش بە خێرایی بێ سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕ.
5. بەردەوامبوون لەسەر یەك جۆر لە ڕجیمی خواردن بۆ ماوەی چەند مانگێك.
6. لە خانماندا بەهۆی سوڕی مانگانە یان بوونی گرێی منداڵدان.
7. ئەگەر ئەو كەسە پێشتر نەشتەرگەری بچوككردنەوەی یان بڕینی گەدەی بۆ كرابێت.
8. بوونی كەمی ماددەی ئاسن، زنك، فۆلیك ئەسید یان ڤیتامین (B12) پێش دەستپێكردنی ڕجیم.

 

ئـ . كـ