لە رۆژدا چۆن بنووین ؟؟

18/02/2019 - 09:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەندێك كەس پێویستیان بە خەوتنی ڕۆژانەیە، ئەمەش بۆ پشوودان و ئارامی لەشەو دواتر تەواوكردنی بەشەكەی دیكەی ڕۆژ.

توێژینەوەكان ئاشكرایان كردووە، كاتژمێرێك خەوتن لە ڕۆژدا بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئاستی ژیری و ئەدای مێشك و كاركردن باشتر دەكات و میزاج لەم ڕێگەیەوە باش دەبێت و نیگەرانی و دڵەڕاوكێ ناهێڵێت.

شێوازی ژیانی سەخت، مرۆڤ تووشی دڵەڕاوكێ دەكات و لە گەڵ ماندووبووندا دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن و توشبوون بە چەندین نەخۆشی وەك نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك.

هاوكات بۆ ژیری و مێشك بەسوودە بەو پێیەی یادەوەرییەكان باشتر دەكات و بەمەش ئەدای مێشك بەهێزتر دەبێت.

ئەو خەوە كەمە میزاجی كەسەكە باشتر دەكات و مێشك پشووی پێ دەدات و ڕۆژەكەی خۆشتر دەكات.

هەروەها یەك كاتژمێر خەوتن مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشییەكانی دڵ و فشاری خوێن دادەبەزێنێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوەو تووشی جەڵتە نابێت.

لەلایەكی دیكەوە مەترسی توشبوون بە شەكرە كەم دەكاتەوە، ئەوانەی (8) كاتژمێرو نیو خەوتوون تێبینی كراوە كە كەمتر تووشی شەكرە دەبن.

ئاستی داهێنان لەم ڕێگەیەوە زیاتر دەبێت و بیرۆكەی باشتر بۆ ئەو كەسە دێت كە لە ڕۆژدا یەك كاتژمێر خەوی هەیە.

مرۆڤ دەپارێزێت لە خەڵەفان و خێراتر خەوی لێدەكەوێت و ئەدای مێشك باشتر دەبێت و تووشی خەڵەفان نابێت.

 

 

ئـ . كـ