خورما بەتاك بخۆن، بزانن لەبەر چییە ؟؟

09/03/2019 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لەفەرموودەیەكدا پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێ : ئەگەر خورماتان خوارد ئەوا بەشێوەی تاك بیخۆن، واتە دەبێت بەم شێوەیە بێت (1، 3، 5، 7) نەك بەشێوەی جووت.

لێرەدا سوودەكانی خواردنی خورما بە شێوەی تاك دەخەینە روو، چونكە ئەگەر بە شێوەی جووت بخورێت ڕێژەی شەكر لە خوێندا زیاد دەكات، منداڵانیش دەتوانن ڕۆژانە سێ‌ دەنكە خورما بخۆن.

1. چارەسەری كەم خوێنی دەكات.

2. ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.

3. تواناو زیرەكی مرۆڤ زیاد دەكات.

4. چارەسەری برینی گەدە دەكات و ترشەڵۆكەكەی كەمدەكاتەوە.

5. ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا كەمدەكاتەوە.

6. ڕێژەیەكی زۆر فلۆری تێدایە كە ڕیگە لە ڕزینی ددانەكان دەگرێت و هەوكردنی پووك چارەسەر دەكات.

7. بەرەنگاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوەو ڕێگە لەدروستبوونی دەگرێت.

8. ئێسك بەهێز دەكات و چارەسەری ئێسكەنەرمە دەكات.

9. دەبێتە ئارامكردنەوەی دەروون.

10. چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەكات.

11. پێست لە وشكبوون دەپارێزێت. 

12. ماسولكەكەن بەهێز دەكات.

 

 

ئـ . كـ