بۆ چارەی 6 نەخۆشی، هەنجیر بخۆن

10/03/2019 - 09:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

میوەی هەنجیر میوەیەكی هاوینەیە، زۆر جۆرو رەنگی هەیە، بۆ زۆر مەبەست بەكاردێت، بەتایبەتی بۆ خواردن و دروست كردنی مرەبا.

بەپێی زانیارییە تەندروستییەكان، هەنجیر زۆر تەندروستی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، وەكو ئەمانەی لای خوارەوە.

1. خواردنی هەنجیر دەبێتە مایەی دووربوون لە دروست بوونی بەردی زراو، ئەویش بەم جۆرە، هەنجیر لەنێو كوپێك دابنێ‌ و ناوە ناوە بیخۆرەوە.

2. هەنجیر ڕێژەیەكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەوەش كاریگەری هەیە بۆ دابەزاندنی ئەنسۆلین لەنێو خوێن، ئەوەش بۆ تووش بووانی شەكرە باشە.

3. خواردنی هەنجیر دەبێتە مایەی بەهێزكردنی ئێسك، ئەوەش بەهۆی بوونی توخمی كالسیۆم.

4. دەبێتە مایەی دابەزانی كێشی لەش، بەڵام دەبێت رەچاوی گروپی خوێن بكرێت.

5. خواردنی هەنجیر دەبێتە مایەی هەوكردنی قورگ، ئەویش لەڕێگەی تێكەڵ كردنی لەگەڵ هەنگوین.

6. هەنجیر مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە، ئەوەش دەبێتە هۆی كردنە دەرەوەی ژەهری جەستە.

 

 

 

ئـ . كـ