سوده‌کانی دۆمه‌ڵان بۆ ته‌ندروستی جه‌سته‌

12/03/2019 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

دومبه‌ڵان، دومه‌ڵان، دومبه‌ران، چمه‌، تمه‌. جۆرێکه‌ له‌ کارگ که‌ له‌ژێر خاکدا ده‌ڕوێت و گه‌شه‌ده‌کات و پێده‌گات. ئه‌م ڕووه‌که‌ له‌ شوێنی نه‌رمان و هه‌ڵچۆڕ و له‌ که‌شوهه‌وای به‌هاری و پاییزی دا ده‌ڕوێت. دومبه‌ڵان قه‌باره‌یه‌یه‌کی دیاریکراوی نییه‌ و ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه‌. له‌ کوردستان زۆره‌ و خۆراکێکی به‌تام و چێژه‌.

له‌ کورده‌واریدا وه‌ک زۆربه‌ی جۆره‌کانی دیکه‌ی قارچک، دومبه‌ڵانیش له‌ ڕۆن دا سوور ده‌کرێته‌وه‌، ئاڵه‌ت و خوێی به‌سه‌ردا ده‌پڕژێندرێت، که‌مێک ئاولیمۆی به‌سه‌ردا ده‌کرێت و چۆڕێکیش ئاوی تێده‌کرێت؛ ئینجا ده‌خورێت. دومبه‌ڵانی کوردستان ڕه‌نگی خاکی یان قاوه‌ییه‌. له‌ ئوروپا به‌تایبه‌تی ئیتاڵیا و فرانسه‌ باشترین جۆری دومبه‌ڵام هه‌یه‌ ڕه‌نگیان ڕه‌ش یان سپییه‌. نرخی یه‌ک کیلۆ دومبه‌ڵانی ڕه‌شی ئیتاڵی له‌ 12000 دۆڵاری ئه‌مریكی تێده‌په‌ڕێت.

دومبه‌ڵان زۆرتر هه‌ر به‌شێوه‌ی خۆڕسک و سروشتی ده‌ڕوێت؛ هه‌رچه‌نده‌ له‌ زۆر شوێن ده‌ستکراوه‌ به‌ په‌روه‌رده‌کردن و وه‌به‌رهێنانی به‌ڵام هێشتا دومبه‌ڵانی سروشتی نرخ و بایه‌خی خۆی پاراستووه‌. له‌ نیوزیله‌ند چه‌ند مووچه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ په‌روه‌رده‌کردنی دومبه‌ڵان ته‌رخان کراون و ساڵانه‌ به‌رهه‌میان هه‌یه‌.

یه‌کیک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دومبه‌ڵام ئه‌مه‌یه‌ که‌ نزیکه‌ی 10 ساڵ ده‌خایه‌نێت تا یه‌که‌م به‌رهه‌می دێته‌ ده‌ره‌وه‌. واتا پێویسته‌ تۆوی دومبه‌ڵانه‌که‌ له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی نه‌مامی دره‌ختی فندق بپیتێندرێت. نه‌مامه‌کان بنێژرێن و ئاگاداری وچاودێریی ورد بکرێن تا ماوه‌ی 8-10 ساڵ.

دومەڵان چەندین مادەی خۆراکی بەسودی تێدایە وەک ڤیتامین "ب1" و"ب2"و"ب6"و"ب12".

ئەمەش دیارترین سودەکانیەتی:

-دژە بەکتریایەکی تایبەتی تێدایە ناهێڵێت ژەهر بچێتە خانەکانی لەشەوە.

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی ڕووەکی و ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دادەبەزێنێت.

-لە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەمانپارێزێت کە هۆکاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی خوێنبەری تاجی دڵ و جەڵدەی دڵە.

-بڕێک ترشە چەوری ناتێرکەری تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە باشکردنی تەندروستی و چالاکی لەش و نەرمی جومگەکان و بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری.

-ئاسنە گرنگەکانی وەک "پۆتاسیۆم" و "کالسیۆم" و"فۆسفۆر" و "زنک"ی تێدایە کە بۆ گەشە و تەندروستی و چالاکی لەش گرنگە.

-ئێسک و نینۆک و چاو بەهێزدەکات.

-ڕووتانەوەی قژ کەمدەکاتەوە و جێ برینی سوتاوی چارەسەر دەکات.

 

ھ.ب