بۆ دووربوونتان لەم نەخۆشیانە، پاقلە بخۆن

13/03/2019 - 08:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان خواردنی پاقلە زیاتر دەبێت بەتایبەتی خواردنی پاقلەی كوڵای كە لەدەرەوە ئامادە دەكرێت، پاقلە یەكێكە لە بەرهەمەكانی پاقلەمەنییەكان و چەندین سوودی جیاوازی هەیە كە پێویستە مرۆڤ بیزانێت.

گرنگترین سوودەكانی پاقلە بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. پاقلە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ لەناوبردنی قەلەقی و رارایی كە مرۆڤ تووشی دەبێت بەهۆی ئەنجامدانی كاری قورس، چونكە دەوڵەمەندە بە كالۆری. 

2. پارێزگاری لە رێژەی كۆلیسترۆڵ دەكات لە ناو خوێن، هەروەها زۆر بە سوودە بۆ دڵ و خوێنبەرەكان. 

3. بەرەنگاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوەو بەتایبەتی ئەو جۆرەی تووشی دەم دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو پێكهاتە كیمیاویەی لە خۆی دەگرێت. 

4. پارێزگاری لە هاوسەنگی شەكر لە خوێن دەكات. 

5. یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێن لەلای ئافرەتان بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان گەورەیە. 

6. رێگری دەكات لە گەیشتنی مادەی خراپ بۆ مێشك كە كاریگەری هەیە لەسەر دەردانی مادەی سیراتۆنین كە بەرپرسە لەهەست كردن بەخۆشی. 

7. كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و لەش دەپارێزێت لە جۆرەها نەخۆشی. 

8. پەلكی پاقلە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەركردنی قەبزی. 

9. گوڵی پاقلە سوودێكی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی میزەڵدان و یارمەتیدەرە بۆ میزكردن.

 

 

 

 

ئـ . كـ