زیانەكانی بەكارهێنانی سۆدە بزانن

13/03/2019 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەكارهێنانی سۆدەی نان بۆ دروستكردنی نان و سەمون زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی تفت بوونی خوێن كە مەترسی هەیە لەسەر دڵ و ئەندامەكانی تری جەستەو نەرم بوونی ئێسك و كلۆربوونی ددان.

هەروەها ڕێژەی ماددەی (سۆدیۆم) زیاد دەكات كە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزی پەستانی خوێن و لاوازكردنی دڵ و تێكچوونی كرداری هەرسكردن لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە بۆ زیادبوونی كێش.

(لەشكر حەمید) ئەندازیاری خۆراك بڵاویكردۆتەوە، لە ئێستادا زۆربەی نانەواخانەو فڕنی سەمونەكان سۆدە بەكاردێنن، بەڵام لەڕاستیدا باشترە تەنها لەڕێگەی خەمیرە كاری هەڵهاتن بكرێت بۆ نان و سەمون.

 

 

ئـ . كـ