بەكارهێنانی مەوادی پلاستیكی بۆ هەڵگرتنی خۆراك تەندروستە ؟؟

13/03/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەكارهێنانی پلاستیك بۆ هەڵگرتنی خۆراك بەداخەوە زۆر بووە ئەمە لەكاتێكدایە زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنێت لەكاتی بەكارهێنانەوەی بتڵی ئاو بۆ هەڵگرتنی ئاو و یان بەستنی ئاو یان بۆ هەڵگرتن و ساردكردنی شەربەت بەكاردێت كە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونكە بتڵی پلاستیكی تەنها یەك جار بەكاردێت بەهۆی ئەوەی بەشێك لە پێكهاتەی پلاستیكە تووشی داخوران دەبێت، لەو كاتەدا بەكتریا هەڵدەگرێت تێكەڵی خۆراكەكە یان ئاوەكە دەبێت، هەروەها نابێت ئاو لە پلاستیكدا بیبەستێت، چونكە تووشی دایۆكسان دەبێت.

هەروەها پێكهاتەی پلاستیك نابێت لەپلەی گەرمی سەرو (25) ی بۆ بەكاربێت، چونكە بەشێك لەپێكهاتەی كیمیایی پلاستیكەكە كە فینۆڵە تێكەڵی خواردنەكە دەبێت دەبێتە هۆی تێكدانی هۆرمۆنی لەشی مرۆڤ، هەروەها دروستبوونی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە.

ئەوەی لەسەرەوە باسمان كرد بەهەمان شێوەیە بۆ هەڵگرتنی خۆراكیش لەناو پلاستیك مەترسی گەشەی بەكتریا هەیە، چونكە پێكهاتەی پلاستیكی نابێت بە غەسالە بشۆردرێت لەبەر پلەی گەرمی بۆیە بەئاوی ساردی پاك نابێتەوە.

بۆیە داواكارم باشترین ڕێگە بۆ هەڵگرتی خۆراك و سەوزەو ئاوو شەربەت بەتایبەتی لە سەلاجەدا شوشەیە، چونكە تووشی داخوران نابێت و پلەی گەرمی كاری تێناكات دەتوانرێت بە پلەی گەرمی پاك بكرێتەوە.

لەشكر حەمید – ئەندازیاری خۆراك

 

 

 

 

ئـ . كـ