ئەگەر لەم كەسانەن لەدوای نان خواردن چا مەخۆنەوە

14/03/2019 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لە كۆنەوە لەگەڵ خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوای نان خواردن راهاتوون و تا ئێستاش زۆرینەی خەڵكی پاش نانخواردن چا دەخۆن.

چەندین توێژینەوەی تایبەت لەسەر خواردنەوەی چاو كاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ ئەنجامدراوەو زۆرینەیان ئەوەیان ئاشكراكردووە، سەرەڕای سوودە گرنگەكانی چا، ئەگەر لەكاتی گونجاودا نەخورێتەوە زیانی تەندروستی لێدەكەوێتەوە.

ئەو ماددە تفتەی لەچای سروشتیدا هەیە، كاریگەری خراپ لەسەر كرداری هەرس لە جەستەی مرۆڤدا دادەنێت ئەگەر راستەوخۆ پاش نانخواردن بخورێتەوە.

لە حاڵەتێكی تردا ئەگەر ژەمی خواردنەكە لە پرۆتین پێكهاتبێت، ئەوا ئەو ماددە تفتەی لە چادا هەیە كار لە پڕۆتینەكە دەكات و كرداری هەرس ئاڵۆزدەكات و دوایدەخات، جگە لەوەش كاریگەری لەسەر ماددەی ئاسن دادەنێت و ناهێڵێت بڕی پێویست بگات بەجەستە.

ئەمە لەكاتێكدایە ئاسن رەگەزێكی گرنگە لەجەستەدا بۆ رێكخستن و گەیاندنی ئۆكسجین بە بەشەكانی جەستەو كەمی ئاسن لەخوێندا گرفتێكی تەندروستییەوە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردن.

توێژینەوەكە ئەوەی خستۆتەڕوو راستەوخۆ خواردنەوەی چا دوای نانخواردن دەبێتە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی دڵ.

لەلایەكی ترەوە توێژینەوەیەكی پزیشكی چینی ئەوەی ئاشكرا كردووە، خواردنەوەی چای سروشتی راستەوخۆ پاش نانخواردن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات، بەتایبەتی لەو كەسانەدا كە جگەرەی لەگەڵ دەكێشن.