نەشتەرگەرییەكی دەگمەن لەهەولێر ئەنجام دەدرێت

18/03/2019 - 23:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لەنەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر نەشتەرگەرییەكی دەگمەن بۆ نەخۆشێك ئەنجامدراو سەركەوتوو بوو.

نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر ڕایدەگەێنێت، نەشتەرگەریەكی دەگمەن لەبەشی ڕوو و شەویلاك ئەنجامدراوە، نەشتەرگەرییەكە لەبەشی شكانی ئێسكی ڕوومەت بووە، بۆ نەخۆشێكی تەمەن 26 ساڵ .

لە راگەێنراوەكەدا ئاماژە بەوەش دەكەن ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە لە سەر ئاستی عێراق دەگمەنە و نەشتەرگەریەكە سەركەوتووانە ئەنجامدراوە و باری تەندروستی نەخۆشەكە جێگیرە.