منداڵ بەچی قەبز دەبێت ؟؟

24/03/2019 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

نـابـێـت شیری قوتوو روون یان خەست بگیرێتەوە دەبێت چۆن لەسەر قوتووەكە ئاماژەی پێكراوە هەر ئاوها بگیرێتەوە.

گەر شیر روون بگیرێتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكە برێكی كەمتر لە شیرەكە بخوات و ئاوێكی زیاتر بخوات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكە بڕی پێویستی ووزە لە رێگەی شیرەكەوە وەر نەگرێت ئەمەش دەبێتە هۆی كەمی گەشەی منداڵەكە، هەروەها زۆر ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی ئازاری سك و رشانەوە.

هەروەها روون كردنەوەی شیر دەبێتە هۆی كەمی خوێی سۆدیۆم لە خوێن ئەمەش كار دەكاتە سەر گەشەی مێشكی منداڵ و هەندێ جار دەبێتە هۆی گەشكە.

د. ئـاكــــۆ كــەریــم جـــــەلال - پـسپۆری نەخـۆشـییەكانی مـنـداڵان و گەشەی منداڵان دەڵێت، هەر كات دەستت كرد بە پێدانی خواردن بە منداڵەكەت جگە لە شیر دەتوانی ئاو بدەیت بە منداڵەكەت واتا لە سەرەتای تەمەنی شەش مانگییەوە كاتێ خواردن دەدەیت بە منداڵ پێویستە ئاویشی پێ بدەیت، تاكو ئەو تەمەنە منداڵ بڕی پێویستی ئاو لە رێگەی شیرەوە وەردەگرێت جا شیری دایك بێت یان شیری قوتوو، بەڵام لەجەوی گەرم گەر لە شوێنێكی گەرم بوویت وە بواری ئەوە نەبوو شیر بدەیت بە منداڵەكەم ئاساییە ئاوی بدەرێ بۆ ئەوەی بیپارێزی لەوشك بوونەوە.