ئەمانە بخۆن، ژیانێكی تەندروستتان دەبێت

29/03/2019 - 13:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

زۆر گرنگە هەمیشە هۆشیاریمان هەبێت لەهەموو ئەو شتانەی دەخورێن تاكو بتوانین بەتەندروسترین و باشترین شێواز بژین، ئەمەش بەتەنیا پەیوەست نیە بەوەی چی دەخۆین، بەڵكو گرنگیشە كە بزانی چەند دەخۆیت.

پێوسیتە پێش ئەوەی هەرشتێك بخۆین دڵنیاببینەوە لەوەی ئایا ئەم شتەی دەیخۆین پێكهاتەكانی كاریگەری ئەرێنی و باشیان دەبێت لەسەر جەستەمان یاخود كاریگەری نەرێنی و خراپ یاخود زیان بەخش.

هەروەها ئەوەمان بیرنەچێت بەهەمان شێوە زۆر خواردنیش دەبێتە هۆی تەندروستیەكی خراپ، چونكە جەستەت زۆر هیلاك و سەرقاڵ دەكات بەهەرسكردنی ئەو بڕە زۆەرەوە، بێگومان كاتی ئەوە هاتووە كەهەریەكێك لەئێمە بیرێك لەخوو و رەفتارەكانمان بكەینەوە، گۆڕانكاری تێدا بكەین لەپێناو تەندروستیەكی باشدا.

بەكارهێنانی ئەم شتانەی خوارەوە گرنگن بۆ ئەوەی بەردەوام تەندروست بین:

1. ڕۆنی ماسی: مەترسیەكانی جەڵتە، نەخۆشی دڵ، پەستانی خوێن، ئازاری جومگەو تەنانەت نەخۆشی خەمۆكیش كەمدەكاتەوە. 

2. كالیسیۆم : گرنگە بۆ ئێسك و ددان، كۆئەندامی دەماری (NervousSystem) پێویستی بە كالیسیۆمەو هەروەها یارمەتیدەرە بۆ سوڕی خوێن.

3. ڤیتامین D : گرنگە بۆ جەستەی مرۆڤ، چونكە كاری هەڵمژینی فۆسفۆرو كالیسیۆم ڕێكدەخات، ئاستی ئەنسۆلین ڕیكدەخات.

4. پرۆبایۆتیكەكان (Probiotics): پرۆبایۆتیكەكان هەناوێكی تەندروستت پێدەبەخشن، لەگەڵ ئەوەدا بەسوودن بۆ ڕێگرتن لەسكچوون، ڕاگرتنی هاوسەنگی بەكتریا لەجەستە، باشكردنی تەندروستی بیرو هۆش، كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لەخوێن.

5. ماڵتی ڤیتامین (Multivitamins)): حەبی ماڵتی ڤیتامین گرنگە بۆ تەندروستی جەستە، ئەم تەواوكەرە خۆراكیە كەمێكی لەهەموو شتێك تێدایەو شتێكی باشە رۆژانە بخورێت، چونكە هەرشتێك بخۆین رۆژانە لەوانەیە هەموو ئەو ڤیتامینانەی تێدا نەبێت كە پێویستمانن.

لەكۆتاییدا ئەمانە جگە لەوەی وامان لێدەكات جەستەو لاشەیەكی رێك و جوانمان هەبێت، بەهەمان شێوە وامان لێدەكات هەمیشە هەست بە تەندروستی باش بكەین.

لەشكر حەمید – ئەندازیاری خۆراك