بەم 5 ڕێگەیە چارەسەری‌ غازات بكەن

06/04/2019 - 09:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئاوسانی‌ سك و توشبونت بەغازاتی‌ ناوسك زۆرێك بەدەستییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی‌ دوای‌ خواردنی‌ ژەمە خۆراكییەكان، لەخوارەوە باس لەچەند خواردنەوەیەك دەكەین كە دەتوانیت لەنێوان ژەمە خۆراكییەكاندا بیخۆیتەوەو كە هاوكارە بۆ ڕزگاربونت لە غازات و ئازاری‌ ناوسك.

1. هەوڵبدە لەنێوان ژەمەكاندا ئاو زۆر بخۆیتەوە. 

2. خواردنی‌ سەوزەوات و ئاوی‌ میوەو توور، هاوكاری‌ باشە بۆ ڕزگاربوونت لەئاوسانی‌ ناوسك. 

3. ئاوی‌ نەعنا جگەلەوەی‌ كە هاوكارە بۆ پاكردنەوەی‌ ناوسك، هەم هەرسی‌ گەدەش ئاسان دەكات و پاكی‌ دەكاتەوە. 

4. ئاوی‌ زەنجەبیل، گرنگە بۆ دەردانی‌ غازات، بەڵام باشتر وایە دوای‌ ژەمە خۆراك بخورێت، بەتایبەتی‌ دوای‌ ژەمێكی‌ قوورس. 

5. ئاوی‌ گوڵە بەیبوون یان چای‌ گوڵە بەیبوون هاوكارە بۆ پاكبوونەوەی‌ سك و ریخۆڵەكان، هەم هاوكاریشە بۆ ڕزگاربونت لەغازات.