درەنگ مەخەون، ئەگەرنا 5 نەخۆشیتان تووش دەبێت

07/04/2019 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زۆرجار گوێ‌ بیست دەبین، كە كەسێك هەن شەوانە درەنگ دەخەون، ئەوەش جەستە ڕووبەڕووی كۆمەڵێك كێشە دەكاتەوە.

1. قەڵەوی: كاتێك مرۆڤ هەتا درەنگی شەو نەخەوێت ئەوە لەلایەن مێشكیەوە هۆرمۆنی جبرلین دەردەدرێت كە بەرپرسە لە زیادكردنی هەستكردن بە برسێتی و خواردنی خۆراكیش لە درەنگانی شەودا هۆكارە بۆ قەڵەوی. 

2. شەكرە: بەئاگابوون هەتا درەنگانی شەو كاردەكاتە سەر تێكچوونی هۆرمۆنەكانی جەستەو ئەمەش لە هەموو دۆخێكدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات. 

3. مردنی پێش وەختە: توێژینەوەیەكی نوێ كە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە ئەوەی ئاشكراكردووە ئەو كەسانەی لە شەوو ڕۆژێكدا كەمتر لە (6) كاتژمێر دەخەون ئەگەری مردنی پێش وەختیان بەڕێژەی (12%) زیاتر دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی (8 – 6) كاتژمێر دەخەون. 

4. نەخۆشیەكانی دڵ : خواردنی خۆراك لە درەنگانی شەودا هۆكارە بۆ قەڵەوی ئەمەش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێنداو دواجار توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاتر دەبێت. 

5. نەخۆشییەكانی چاو : ئەگەر تا درەنگی شەو ناخەویت ئەوە پێویستە بزانیت كە مەترسی لەسەر تەندروستی چاوەكانت هەیەو دەبێت ئاگاداربیت.