هۆكارەكانی ئارەق كردنی شەوانە بزانن

09/04/2019 - 09:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەشێك لە خەڵك لە خەوی شەوانەیاندا ئارەقەیەكی زۆردەكەن بێ لەوەی پلەی گەرمای ژوەكەیان بەرزبێت، لە چەند هۆكارێكدا زانایان ئاماژە بەو هۆكارانەدەدەن كە ئەمانەن:

1. وەستاندنی سوڕی مانگانە لە خانماندا: وەستانی سوڕی مانگانە یاخود نزیك بوونەوەی تەمەنی نائومێدی هۆكارێكە بۆ ئارەقكردنەوەی بەردەوام بەتایبەت لە كاتەكاتی ئیسراحەت و شەواندا. 

2. ئارەقكردنەوەی نادیار: ئەو ئارەقە زۆرەی كە لەشەواندا لەكاتی خەوتندا دەیكەیتەوە هۆكارەكەی نادیارەو بەبێ‌ ئەوەی هیچ گرفت یاخود كێشەیەكی تەندروستیت هەبێت تەنها لەشی ئەو كەسە ئارەقێكی زۆر دەردەدات. 

3. هەوكردن : ئەو ئارەقكردنەوەیەی بە هۆی هەوكردن و جۆرەكانیەوەیەتی وەك (نەخۆشی سیل، هەوكردنی ئێسكەكان، هەوكردنی دەمارەكانی دڵ). 

4. شێرپەنجە : هەندێك جۆری شێرپەنجە دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوەی شەوانە وەك شێرپەنجەی گرێ‌ لیمفاوییەكان. 

5. بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان : هەندێكی جۆری دەرمان دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوەی شەوانە لەوانە دەرمانی نەخۆشییە دەروونییەكان و دەرمانەكانی وەك ئەسپرین و ئەسیتامینۆفین كە هەندێ‌ كات دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوە. 

6. رێژەی شەكر لە خوێندا : دابەزاندنی شەكر لە خوێندا هەندێ‌ جار دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوەی شەوانە بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە ئەنسۆلین و دەرمانی نەخۆشی شەكرە بەكاردەهێنن. 

7. تێكچوونی هۆرمۆن: تێكچوونە جیاوازەكان لە هۆرمۆنەكان، هەندێ‌ كات دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوەی شەوانە. 

8. تێكچوونە دەروونیەكان: لەو هۆكارانەی كە دەبێتە هۆی ئارەقكردنەوەی شەوان وەكو تووش بوون بە خەمۆكی و دڵە راوكێ‌.

لە كۆتاییدا دەتوانین بڵێین كە هەندێ‌ كات ئارەقكردنەوەی شەوانە لە كاتی خەوتندا نە هیچ هۆكارێكی دیارو نە هیچ زیانێكی هەیە.