تاكو ئێستا قسەتان لەگەڵ خۆتان كردووە ؟؟

09/04/2019 - 10:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زانایانی دەروونناسی دەڵێن: قسەكردن لە خۆدا هاوكارە بۆ كەمكردنەوەی هەستی ناڕەحەتی، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ تەحەكوم كردن بە هەڵچوونەكان.

لە توێژینەوەیەكی زانستیدا كە لە گۆڤاری (SCIENTIFIC REPORTS) دا بڵاوكراوەتەوە ئەو كەسانەی بەشێوەیەكی باش دەتوانن لەگەڵ وێنە نەرێنییەكانی خۆیان و رابردووە نەرێنییەكانیان بەشێوەی (كەسی دووەم) قسە بكەن، هەست بە ئاسوودەیی دەكەن.

هەروەها نووسەری سەرەكی توێژینەوەكە، دكتۆر (جاسۆن موزر) دەڵێت، بەم رێگەیە بەشێوەیەكی سەرەكی بیر لە خۆمان دەكەینەوە بەشێوەیەكی نادیار، ئەم شێوازە دەمانگەینێتە ئەو راستییەی كە چۆن خەڵكی تر لە ئێمە دەڕوانن و قسەمان لەسەر دەكەن، واتە لە زاری خەڵكەوە خۆمان دەبینین، لەگەڵ ئەوەشدا دكتۆر (جاسۆن موزر) دەڵێت ئەو رێگەیە یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی لە هەڵچوونەكانمان جیابینەوە، دواتر كۆنتڕۆڵیان بكەین.