ماوەو شێوازی هەڵگرتنی گۆشت لەڕووی تەندروستییەوە ئەم جۆرە بپارێزن

10/04/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

(لەشكر حەمید) ئەندازیاری خۆراك ڕایگەیاند، هەڵگرتنی گۆشت لە ئامێرەكانی ساردكەرەوەو بەفرگردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراوەو بە تەواو بوونی ئەو كاتەش ئەو گۆشتە بۆ خواردن ناشێت و پێویستە بەكارنەهێنرێت.

ئەو ئەندازیارەی خۆراك وتیشی، پێویستە گۆشتی مریشك و قەل تەنها یەك بۆ دوو ڕۆژ لە ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێت، بەڵام لە بەفرگردا دەتوانرێت بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێك هەڵبگیرێت، هەروەها گۆشتی پەلەوەرەكانی وەك قازو مراوی نابێت لە (6) مانگ زیاتر لە بەفرگردا دابنرێت.

دەتوانرێت (3 – 5) ڕۆژ لە ساردكەرەوەدا دابنرێت، بەڵام لە بەفرگردا دەتوانرێت، (8 – 12) مانگ هەڵبگیرێت، هەڵگرتنی قیمەش لە ساردكەرەوەدا پێویستە لە دوو ڕۆژ زیاتر نەبێت و لە بەفرگریشدا لە (3) مانگ زیاتر نەبێت.

گۆشتی ماسی و خواردنە دەریاییە جۆربەجۆرەكان پێویستە ماوەی هەڵگرتنیان لە ساردكەرەوەدا لە ڕۆژێك زیاتر نەبێت و لە بەفرگریشدا لە (4) مانگ زیاتر نەبێت.

ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكەین كە گۆشتی بەستوو دوای تواندنەوە ڕاستەوخۆ بەكاربهێنرێت و جارێكی دیكە لەئامێرەكانی ساردكەرەوەو بەفرگردا هەڵنەگیرێت.