ئەگەر تووشی سەر ئێشە بوون، ئەم خواردنانە بخۆن

13/04/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەچەند هۆكارێكەوە مرۆڤ ناوە ناوە تووشی سەر ئێشە دێت و ئازاری پێدەدات، بەڵام شارەزایان ڕێنمایی دەكەن كە چەند جۆرێك خواردن، كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی سەر ئێشەكە هەیە.

شارەزایان دەڵێن، سەرئێشەی بەردەوام بەهۆكاری كەمی هەندێ رەگەزی خۆراكییە لەلەشدا.

شارەزایەكی بواری خۆراك پێی وایە كە سەرئێشەی بەردەوام بەهۆكاری كەمی رەگەزە خۆراكییەكانی لەشە ئەوانیش مەگنیسیۆم، ڤیتامین بی دوو، ریبۆفلافین، ترشە چەوری ئۆمێگا 3.

سەرچاوەی خۆراكی مەگنیسیۆم خۆی دەبینێتەوە لەسەوزەی گەڵادارو چەرەزو فاسۆلیا، لەكاتێكدا ڤیتامین بی دوو لەبرۆكلی و بادەم و هێلكەو جگەری ئاژەڵیدا هەیە.

ئۆمێگا 3 لەگوێز، ماسی سەلەمۆن و سەردین هەیە.

هەروەها سەرئێشە رەنگە هۆكارەكەی سیستەمی خۆراكی هەڵەیەو زیادەرەوی لەخواردنی شەكرو ئاردی سپی دەبێتە هۆی بەرزی و نزمی رێژەی شەكر لەخوێنداو هەست بەسەرئێشەو گێژخواردن دەبیتەوە.