لەبارەی سوودەكانی سیقەتۆرە ئەمانە بزانن

13/04/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

خواردنی گۆشتی مریشك بۆ مرۆڤ سوودی زۆرە، بەڵام زۆربەی خانمان كاتی پاككردنی مریشك، سیقەتۆرەكەی فڕی دەدەن، چونكە پێیانوایە ئەو بەشەی مریشك پیسەو هیچ سوودێكی نییە.

بەڵام بە پێچەوانەوە دكتۆران پێیان وایە، سیقەتۆرە یەكێك لە بەشە بە سوودەكانی مریشكە بۆیە، خانمان لەمەوبەدوا فڕێی مەدەن و هەوڵ بدەن زۆرتر بەكاری بێنن، لەبەر ئەوەی كە سیقەتۆرە باشترین سەرچاوەی پرۆتینەو تەنانەت دەتوانێت جێی پرۆتینەكانی دیكەش بگرێتەوە، هەروەها باشترین چارەسەری كەمبوون و نەبوونی ڕێژەی ماددەیی ئاسنە لە جەستەدا، تایبەتمەندییەكی دیكەی سیقەتۆر، ئەوەیە كە، باشترین چارەسەرە بۆ وەرینی قژو بە هێزكردنی قژ.