ئەم خۆراكانە چین كە باش و خراپن بۆ جگەر ؟؟

13/04/2019 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

جگەر پێویستی بە ئاوو خۆراكی تەندروستە بۆئەوەی ئەركەكانی بە باشی راپەڕێنێت، هەندێك خۆراك هەیە كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی ئەو ئەندامە گرنگەی جەستە هەیە.

خۆراكە باشەكان بۆ جگەر:

1. شۆفان: یارمەتیدەرە بۆ كاركردنی جگەر بەشێوەیەكی باشترو رزگاربوون لەهەندێك چەوری زیادەو چەوری وورگ و دووركەوتنەوە لە نەخۆشیەكانی جگەر. 

2. توو: ماددەی بولیفینولی تێدایەو یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لەتووشبوون بە نەخۆشیەكانی جگەر كەزۆرینەی جار ئەو نەخۆشیانە پەیوەندی هەیە بە قەڵەویی و رێژەی بەرزی كۆلیسترۆڵ. 

3. سەوزەوات: بەسوودە بۆ پارێزگاری لەتەندروستی جگەر بەتایبەت برۆكلی و سپێناخ كەماددەی دژە ئۆكسانی بەهێزی تێدایەو یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جگەر بەشێوەیەكی تەندروست كاربكات. 

4. قاوە: خواردنەوەی دوو بۆ سێ كوپ قاوە لەرۆژێكدا پارێزگاری لەجگەر دەكات لەو زیانانەی بەهۆی خواردنەوەی كهول و سیستەمی خۆراكی ناتەندروستەوە دروست دەبێت و هەروەها مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی جگەر كەمدەكاتەوە. 

5. چای سەوز: ماددەی دژەئۆكسانی تێدایە بەناوی كاچین كەزۆر گرنگە بۆ تەندروستی و هەروەها تووشبوون بەهەندێك جۆری شێرپەنجە كەمدەكاتەوە لەوانە شێرپەنجەی جگەر.

ئەو خۆراكانەی زیان بەجگەر دەگەیەنن و پێویستە دووربكەوینە لێی:

1. خۆراكە چەورەكان: بەكارهێنانی ئەو جۆرە خۆراكانەی برێكی زۆر چەوری تێری تێدایە دەبنە هۆی دروستبوونی بەربەست لەكاكردنی جگەر بەشێوەی تەندروست و بەتێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی هەوكردن و تێكچوونی جگەر.

2. شەكر: زیادەڕەوی لەبەكارهێنانی شەكر بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ وادەكات جگەر رێژەیەكی زۆر چەوری بەكاربهێنێت و نەخۆش بكەوێت، چونكە بەشێك لەئەركی جگەر بریتیە لەگۆڕینی شەكر بۆ چەوری.

3. خوێ: جەستە پێویستی بەخوێیە، بەڵام بەبڕێكی زۆر ناو بەكارهێنانی خوێی زۆر لەناو سیستەمی خۆراك دەبێتە هۆی تێكچوونی جگەر.