ڕوونكردنەوەیەكی پێویست لەسەر شیری منداڵ

14/04/2019 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوكراوەتەوە لەسەر چەند جۆرێك شیر بۆ ئەم مەبەستە زۆر دایك و باوك و ڕاگەیاندنەكان پەیوەندییان پێوەكردوین بۆیە بە پێوستم زانی ئەم ڕونكردنەوە بدەم:

ئەو شیرانەی ناویان هێنراوە لە ڕووی پێكهاتەوە گرفتێكی تەندروستییان نییە، بەپێی ئەو پشكنینانەی بۆیان كراوە لەگەڵ ئەوەش كێشەی ماوەی بەسەرچوونیان هەیە، بە جۆرێك بەپێی ستانداردی عێراقی ماوەی بەسەرچوون بۆ شیری منداڵ (18) مانگە، بەڵام ئەم شیرانە سەرجەمی ماوەی (24) مانگی بەسەرچوونی هەیە دوای (18) مانگ بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی خراپ بوونی پێكهاتەی شیرەكە لە ڕووی ڤیتامین و پرۆتین و چەوری، چونكە ئەو بەرهەمانە بەرگەی گەرمای دوو هاوین ناگرێت بۆیە ئەو كۆمپانیانە پابەند دەكرێن (18) مانگ بەرواری بەسەرچوونی لێبدرێت.

لەشكر حەمید – ئەندازیاری خۆراك