ئامێرێكی نوێ‌ بۆ چارەی شێرپەنجە دەدۆزرێتەوە

14/04/2019 - 10:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زانا چینییەكان داهێنانێكی نوێی پزیشكیان بەرهەمهێناوە، دەبێتە بەخشینی ئومێد بەهەزاران نەخۆشی تووشبووی شێرپەنجە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی (سۆهۆ) ی چینی، توێژەرە چینییەكان بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی جیهان سەركەوتوو بوون لەپێشخستنی ئامێرێكی پزیشكی بەستراو بەهۆشمەندی دروستكراو، كە یارمەتیدەری پزیشكەكانە لەدەستنیشانكردنی گرێی شانەكانی سەرو مل.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەكی خێراترو ووردتر دەردەخات.

توێژەران بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆر سوون یینگ، سەر بەناوەندی شێرپەنجەی زانكۆی (سەن یات سین) ی چینی لەشاری قوانج چوو، ئامێرە نوێیەكان بۆ دەستنیشانكردنی ئۆتۆماتیكی شێرپەنجەی قورگ و لووت، بەكارهێناوە، كە جۆرێكی بڵاوی شێرپەنجەیە لەو وڵاتە ئاسیاییەكان.

شێرپەنجەی قورگ و لووت، بەشی كۆتایی لووت و كۆتایی دەمی مرۆڤەكان دەگرێتەوەو نیشانەكانیشی بریتییە لەوەی لووت و مل تووشی كزانەوە دەبێتەوەو تووشبووەكەش بەردەوام سەرئێشە دەیگرێت، لەپاڵ ئەوانەش لەدەستدانی بیستن لەدەست دەدات.

سەرەڕای ئاڵۆزی گەیشتن بەقوورگی لووت لەنێو لەشی مرۆڤەكان، نەشتەرگەری ئەو شوێنە پرۆسەیەكی ئاڵۆزەو چارەسەرە تیشكییەكانیش تاڕادەیەك كاریگەری خۆی لەو پرۆسەیە هەیە.

چارەسەرە تیشكییەكانیش دەتوانێت شانە شێرپەنجییەكان بكوژێت، بەڵام دەبێت بەنزیكەی (40) ئەندامی زیندووی لەشی مرۆڤ تێپەرێت، لەنێویاندا شانەی مێشك و هێڵەكان چاو تا ئەو كاتەی دەگاتە قورگ و لووت.