بەم خۆراكانە چەوری جەستەتان بتوێننەوە

14/04/2019 - 11:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

رێجیم یەكێكە لە وشە تۆقێنەرەكان، چونكە خۆ گرتنەوە لە هەندێك خۆراك كارێكی ئاسان نییە، بەڵام هەندێك خۆراك هەن كە خواردنیان دەبنە هۆی زیادبوونی كێش و قەڵەوی، رێجیم لە هەندێك خۆراك بە دوورت دەكات كە پرن لە پێكهاتەی خۆراكی و بۆ لەش پێویستن، چۆن كێشی لەشت كەم بكەیتەوە بەبێ ئەوەی كار لە تەندروستی بكات.

ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی سووتاندنی چەوری لەش:

كاتێك باس لە دابەزاندنی كێشی لەش دەكرێت پێویستە ئەو خۆراكانە بدۆزیتەوە كە دەبنە هۆی سوتاندنی چەوری لەش لەخۆراكی رۆژانەدا زیاد بكرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی یەك مانگدا كێشی لەش كەم بكاتەوە. گرنگترین ئەو خۆراكانەش ئەمانەن:

یەكەم: هێلكە، ئەگەر بەدوای ئەو خۆراكانەدا دەگەرێیت كە دەبنە هۆی سوتاندنی چەوری لەش ئەوا باشتر وایە هێلكە بخورێت، چونكە هێلكە باشترین سەرچاوەی پرۆتینە هەروەها چەوری دروست لە لەشدا زیاد دەكات و برسییەتی كەم دەكاتەوە، ماسولكەكان بە بەهێزی دەهێڵێتەوە لەهەمانكاتدا چەوری لەش دەسووتێنێت.

دووەم: تۆوی رێحانە، بژاردەیەكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كێشی لەشیان كەم دەكەنەوە، هەروەها خۆراكێكی نایابەو رێ لە هەوكردن دەگرێت و ئاستی وزە زیاد دەكات و مێشك بەهێز دەكات و وزە بەلەش دەدات.

سێیەم: مریشك، پرۆتین رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە سووتاندنی چەوری لەشدا یەكێك لە سەرچاوە گرنگەكانی پرۆتین مریشكە، خواردنی مریشك وا دەكات برێكی كەمتر خۆراك بخۆیت و هەروەها سەرچاوەیەكی مەزنە بۆ بەهێزبوونی ماسولكەو سووتاندنی چەوری لەش.

چوارەم: ماست، خۆراكێكی ترە كە یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات ماستە، پرۆبیۆتیكس لە ماستدا هەیە كەیارمەتی دروست هێشتنەوەی ریخۆڵەكان دەدات گرنگە بۆ تەندروستی لەش و بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش كاری مێشك باشتر دەكات، تەندروستی هەرس بەباشی دەهێڵێتەوەو رێ لە زۆر خۆری دەگرێت.

پێنجەم: زەیتی زەیتون، یەكێكی ترە لەو خۆراكانەی كە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ ئەو كەسانەی كێشی لەشیان كەم دەكەنەوە زەیتی زەیتونە، رەنگە دەربارەی سوودەكانی زەیتی زەیتون بیستبێتت زیاتر لە دروستكردنی زەڵاتەو دۆشاو بۆ سووركردنەوەو یان لە دروستكردنی خۆراكدا بەكاردەهێنرێت برێكی زۆر چەوری سودبەخشی تێدایە كە كاریگەی چەوریە زیانبەخشەكان كەم دەكاتەوەو دەبێتە هۆی سوتاندنیان.