بۆ چارەی 14 نەخۆشی، نیسك بخۆن

19/04/2019 - 08:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

نیسك لەگەڵ ئەوەی خواردنێكی سووك و خۆشە چەندین سوودی گرنگیشی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە لەوانە:

1. هێزی بەرگری لەش بەهێز دەكات و دەیپارێیزی لەهەندێك نەخۆشی وەك هەڵامەت بەتایبەتی لە وەرزی زستان. 

2. پارێزگاری لە تەندروستی ئێسك دەكات و بەهێزی دەكات و دەیپارێزی لە لاوازی.

3. ددانی مرۆڤ بەهێز دەكات و رێگری لە كلۆربوون دەكات و پدووی مرۆڤ دەپارێزێت لە ئاوسان. 

4. پارێزگاری لە دڵی مرۆڤ دەكات و رێگری لە جەڵتە دەكات. 

5. نیسك كار دەكات لەسەر بەهێزكردن و چاڵاككردنی كۆئەندامی دەمار، چونكە ڤیتامین بی لە خۆ دەگرێت. 

6. نیسك یارمەتیدەرە بۆ ئاسانكردنی كرداری هەرس. 

7. هێزێكی زۆر بە ئافرەتی دووگیان دەبەخشێت و پارێزگاری لە كۆرپەلەی ناو سكی دەكات. 

8. وات لێدەكات هەست بە تێربوون بكەیت و ئەمەش زۆرباشە بۆ دابەزاندنی كێش.

9. نیسك چارەسەری كەم خوێنی دەكات، چونكە توخمی ئاسن لە خۆ دەگرێت.

10. نیسك یارمەتیدەرە بۆ دەركردنی ژەهری ناو لەش.

11. نیسك وا دەكات مرۆڤ میزی زیاتر بكات ئەمەش بۆ گوریچلەكان باشە.

12. نیسك پارێزگاری لە هێزی چاو دەكات.

13. نیسك پێستی مرۆڤ دەپارێزێت و پیربوون دوادەخات، چونكە ڤیتامین ئەی لە خۆ دەگرێت.

14. نیسك رێگری لە قەبزی دەكات و مرۆڤ دەپارێزێت لە هەرسی خراپ.