دۆزینەوەیەكی نوێ‌ كۆتایی بە چرچ و لۆچی پێست دێنێت

25/04/2019 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

دۆزینەوەیەكی پزیشكی نوێ كۆتایی بەنیشانەكانی پیری دەهێنێت و بەچرچ و لۆچی ڕوخسار دەڵێت ماڵئاوا.

تیمی (ئیمی نیشیمۆرا) لە زانكۆی تۆكیۆ بۆ پزیشكی و ددان گەیشتنە دۆزینەوەیەكی نوێ ‌و ئەوە دۆزینەوەیەشیان لەسەر مشك و ئەو شانانەی مرۆڤ تاقیكردەوە كە لە تاقیگە گەشەی پێدراوە، بەڵام تا ئێستا دۆزینەوەكەیان لەسەر مرۆڤی زیندوو تاقینەكردۆتەوە.

ئەو زانایانە لەگۆڤاری (Natural) دا نووسیویانە، ئەوان دوو پێكهاتەی كیمیاییان دۆزیوەتەوە كە دەتوانێت ئاستی پرۆتینی (COL17A1) بەرز بكاتەوە كە ئەوانیش (Y27632) و (ئەبوسینین) ین و بریتییە لە پرۆتینێكی بنەڕەتی كە دەتوانێت بەرجەستەكەری فاكتەرێكی نوێ بێت بۆ بنەبڕكردنی پیری و هەر ئەو زانایانە گەشەیان داوە بە دوو جۆری دەرمان كە دەبنە هیوابەخشێك سەبارەت بە گەشەپێدانی كاتی گەنجێتی لە داهاتوودا.

ئەو دوو دەرمانە ئاستی پرۆتینی ناسراو بە (COL17A1) زیاد دەكات، كە بە ڕێژەو ئاستێكی بەرز لەخانەی پێستی گەنجدا هەیە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و بەساڵاچوونی مرۆڤ ئەو پرۆتینە كەم دەبێتەوەو ئەمەش وا دەكات پێست نیشانەی پیری تێدا دەربكەوێت و ناسكتر ببێتەوە.

لەو كاتەی كە زۆر خانە لەقوڵاییەكی دیاریكراوی پێستدا دروست دەبێت و ئاستێكی بەرزی ئەو پرۆتینەی هەیە، گەنجێتی پێست بەردەوام دەبێت، لەسیناریۆی مانەوە بۆ بەهێزە، خانە پێستییە زۆر باشەكان سەردەكەون بەسەر خانە لاوازەكانی كە دەمرن بە تێپەڕبوونی كات ژمارەیەك خانەی پێستی بەهێز دروست دەبن و بەسەر خانە لاوازەكاندا زاڵ دەبن، ئەوەش دیمەنی پێست دەگۆڕێت و شێوەیەكی چرچ و لۆچی دەداتێ.

نیگەرانی و پشێویی دەروونی و كەوتنە بەر كاریگەری ماددەی ژەهراوی و كیمیایی و زۆر چوونە بەر تیشكی خۆر، فاكتەرێكی سەرەكین بۆ كەمبوونەوەی ئاستی پرۆتینی (COL17A1)، بەڵام زانایانی ئەو تیمە شێوازێكیان دۆزیوەتەوە بۆ زیادكردنی ئاستی ئەو پرۆتینە، بەشێوەیەك دەرمانە پێشكەوتووەكان دەتوانن یارمەتیدەربن لە سارێژبوونەوەی برینەكان و تەنانەت خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پێستیش.

ئەوان دەڵێن : ئەو دۆزینەوەیە ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئاسانكردنی نوێكردنەوەی پێست و كەمكردنەوەی پیری پێست، هەروەها خانە ساغەكانی پێستی شیردەرەكان دەتوانێت شانەی زۆر باش بەرهەمبیێننەوەو خانە بێكەلك و خانە تێكچووەكانیش بگۆڕن.