لەپارشێوكردندا، ئەمانە مەخۆن

08/05/2019 - 09:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەندێك كەس ڕاهاتوون لەسەر گرتنەبەری هەندێك نەریتی خۆراكی هەڵە لەگەڵ خواردنی ژەمی پارشێواندا لەمانگی رەمەزان، ئەمەش تووشی چەندین گرفتی تەندروستییان دەكات لەنێویاندا وشكبونەوەو ئەمەش هەستی تینوێتیان زیاد دەكات لەماوەی بەرۆژووبونیاندا.

هەندێك جۆری خۆراك هەیە باشترە لەپارشێودا نەخورێت

وەك: خۆراكی برژاو، چەرەزی سوێر، ترشیات، زەیتون، ماسی سوێر، شیرینی، گیراوە هێوركەرەوەكان، گیراوە غازییەكان.

ئەگەر توانیت لە پارشێودا ئەمانە بخۆن:

1. رێژەیەكی زۆری ئاو بخورێتەوە.

2. خۆت دوربگرە لەخواردنەوە هێوركەرەوەو غازییەكان.

3. هەروەها لەرۆژدا وەرزش مەكە، باشترە دوای بەربانگ ئەنجامی بدەیت بەچەند سەعاتێكی كەم.

4. راستەوخۆ مەچۆرە بەرخۆر تاوەكو ئارەق نەكەیتەوەو ئاو لەلەشتدا كەمنەبێتەوە.