خەوتن بەپێی تەمەن بەم چەشنە دەبێت

14/05/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

1. تازە لەدایكبووەكان پێویست دەكات رۆژانە (18) كاتژمێر بخەون لە مانگی یەكەمی ژیانیان، پاشان ئەم ماوەیە كەم دەبێتەوە بە شێوەیەك كە لە دوای مانگی یەكەم پێویستی بە (16) كاتژمێر دەبێت و لە دوای ساڵی یەكەم پێویستی بە (13) كاتژمێر دەبێت.

2. لە پێنج ساڵی كاتژمێرەكانی خەوتن كەم دەبێتەوە بۆ (11) كاتژمێر لە ڕۆژێكدا.

3. لە قۆناغی هەرزەكاری (13 – 19) ساڵیدا پێویستە مرۆڤ ڕۆژانە (9) كاتژمێر بخەوێت بۆ خەوتنێكی تەندروست.

4. لە قۆناغی دوای هەرزەكاری و پێگەیشتن (19) و بەتەمەن تر پێویستە مرۆڤ (7 – 8) كاتژمێر بخەوێت.

هەندێك كەسی پێگەیشتوو پێویستیان بە (10) كاتژمێر خەوتن هەیە لە هەمان كاتدا كەسانێكیش هەن پێویستیان بە (7) كاتژمێر خەوتنە، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە هەموو كەسێك جیاوازەو كاتژمێری خەوتن پەیوەندی بە (دی ئێن ئەی) ی كەسەكەوە هەیە.