خانمانی دووگیان ئەم خواردنانە بخۆن

15/05/2019 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

خانمانی دووگیان پێویستیان بە كۆمەڵێك خواردن هەیە تاكو هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نەبێت بۆسەر گیانی كۆرپەلەكانیان.

ئەو خۆراكانەی پێویستە خانمانی شیردەر نەیخۆن یان كەمتر بیخۆن :

جۆری خۆراكی دایك كاریگەری گرنگی هەیە لەسەر پێكهاتوو و بڕی شیرو تەندروستی و گەشەی منداڵەكەی.

• ئەو خۆراكانەی پێویستە خانمانی شیردەر نەیخۆن یان كەمتر بیخۆن : 

1. چاو قاوەو كاكاو. 

2. خواردنەوە گازییەكان و كحولییەكان. 

3. نەعنا. 

4. چەرەزاتی وەك فستقی سودانی، پێویستە بادام و گوێزو بوندق بخورێت لە بری جۆرەكانی تر. 

5. ماسی بێجگە لە ماسی سەلەمۆن بە تایبەت ماسی ناو حەز. 

6. میوە مزرەمەنییەكان، چونكە غازاتی منداڵەكە زیاتر دەكەن، ئەگەر زۆر حەزت لێ بوو باشترە لە ڕۆژێكدا یەك پرتەقاڵ زیاتر نەخورێت. 

7. پێویستە بڕی كەم لە پاقلەمەنی بخورێت؛ وەك پاقلەو نۆك و فاسۆلیاو نیسك و ماش. 

8. پێویستە بڕی كەم لە شیرو بەرهەمەكانی بخورێت بە تایبەتی لە یەكەم و دووەم مانگدا.

9. شیرینی و نەستەلەو شیكۆلاتە. 

10. هەموو خۆراكێ ئەگەر دوای خواردنی، منداڵەكەت تووشی سووربوونەوەی پێست و حەساسیەت بوو و چەند جارێ دووبارە بووەوە. 

11. بەهاراتی زۆر و تون و ترشیات. 

12. بڕۆكلی و قەرنابیت و مەعدەنووس. 

13. خۆراكی زۆر چەور. 

ئەو خۆراكانەی كە شیری دایك زیاتر دەكەن بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. گێزەر. 

2. بادام و گوێزو بوندق. 

3. سپێناخ. 

4. ماسی سەلەمۆن. 

5. سیر. 

6. توو و توتڕك. 

7. ناوكی كونجی. 

8. ئاوی خوارنەوەی زۆرو ئاوی میوەو شەربەتی فرێش. 

9. زیرەو گوڵە بەیبون و شمڵی. 

10. شۆڤان و جۆ. 

 

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی)