ئەو خۆراكانە كامانەن كە وزەی‌ زیاترمان پێدەبەخشێت ؟؟

20/05/2019 - 09:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لەمانگی ڕەمەزان تووشی لاوازی و كەمی وزە دەبینەوە، چەند خۆراكێك هەیە بەهۆی بونی بڕێكی زۆر لەپرۆتین و وزەو ڤیتامینەكان خواردنیان باش و بەسوودە.

1. خورما: بڕێكی زۆر ڤیتامینەكان و كانزاكان و كاربۆهیدراتی تێدایە. 

2. برنج: بەسەرچاوەیەكی باشی وزەی خێرا بۆجەستە دادەنرێت. 

3. هێلكە: سوودی زۆری لەدابینكردنی وزەو پرۆتین هەیە. 

4. قارچك: بڕێكی زۆر مادەی ئاسنی تێدایە. 

5. سپێناخ: ڤیتامینەكانی C و B یان تێدایە. 

6. مێوژو كشمیش: بڕێكی زۆر مەگنسیۆمیان تێدایە. 

7. چەرەزاتەكان: سوودی زۆری لەدابینكردنی وزەو چەوری سوودبەخش هەیە. 

8. ماسی سەلەمون: بڕێكی یەكجار زۆر ئۆمێگا 3 ی تێدایە. 

9. لیمۆ: بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە.

(د. سیروان حەمە شەریف قەرداغی – پسپۆری نەشتەرگەری گشتی)