بەڕۆژووبوون و نەخۆشی رژێنی دەرەقی

20/05/2019 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

توێژینەوە زانستیەكان دەریانخستووە كە بەڕۆژووبوون بە شێوەیەكی سەرەكی كاردەكاتە سەر چاڵاكی ڕژێنی دەرەقی ئەویش بەهۆی كاریگەری لەسەر هەردوو فاكتەری كاتژمێری بایۆلۆجی و ڕێژەی شەكری خوێن كە دوو فاكتەری پەیوەندیدارن وە كاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر ڕژێنی دەرەقی. 

هەروەها لە توێژینەوەكان هاتووە، كە بەڕۆژووبوون بۆ ماوەی نزیكەی (16) كاتژمێر سوودی تەندروستی زۆرە بۆ نەخۆشانی ڕژێنی دەرەقی بە تایبەت جۆری (hypothyroidism)، چونكە لە ماوەی ڕۆژووەكە ووزەیەكی زۆر بەكاردەبرێت و ئاستی شەكری خوێن كەمدەبێت وە ئەم دوو هۆكارە دەبنە هۆی زیادبوونی چاڵاكی هۆرمۆنی پایرۆید Thyroid Hormone.

د. دلێر قادر گەڵاڵی – دكتۆرا لە كارئەندامزانی پزیشكی