لەبەر ئەم 7 هۆكارە رۆژانە خەیارێك بخۆن

20/05/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئەگەر دەتەوێت پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بكەیت ئەوە ئەوەی لەسەرتە خواردنی خەیارێكە لە ڕۆژێكدا.

ئەم سەوزەیە بڕێكی باش ئاوو ڤیتامین لەپێكهاتەیدا هەیەو شەش سوودی ئەم سەوزەیە وات لێدەكات ڕۆژانە خەیارێك بخۆیت.

1. (96%) ی ئەم سەوزەیە لە ئاو پێكهاتووە، ئەمەش جەستە شێدار دەكاتەوە، بۆ ئەوەی جەستەت لە وشكبونەوە پارێزراو بێت ڕۆژانە یەك خەیار بخۆ.

2. ئەو ریشاڵانەی لە پێكهاتەی خەیاردا هەیە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات، ئەمەش یەكێكە لە سوودەكانی ئەم سەوزەیە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن.

3. لەناو خەیاردا بڕێكی باش لە ڤیتامین B . C هەیە.

4. دەوڵەمەندە بەو پێكهاتانەی جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی وەك كالیسیۆم و زینك و مەگنسیۆم و فسفۆر.

5. ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت.

6. هەرسی گەدە ئاسان دەكات، چونكە ئەنزیمەكانی (ئەبربیسین) ی تێدایە ئەمە یارمەتی هەرسی ئەو خۆراكانە دەدات كە دەوڵەمەندن بە پرۆتین.

7. جگە لەم سوودە تەندروستیانەی ئەم سەوزەیە خەیار بۆ جوانكاری پێستیش بەسوودە، دەكرێت بۆ چارەسەری پەڵەی ڕەشی ژێر چاوەكان بەكاربهێنرێت، ئەویش بەبەكارهێنانی ئەم سەوزەیە وەك ماسك بۆ پێست كاتێك لەگەڵ هەنگوین و ئاردا تێكەڵاو بكرێت.