نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان

21/05/2019 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەموو ئەو كەسانەی كە نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە؛ پێویستە پێش بەڕۆژوو بوون زۆر گرنگە ئاگاداری ئەم زانیاریانە بن :

1. ئەو كەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە لەگەڵ نەخۆشی شەكرە.

2. ئەو كەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێننیان هەیەو تووشی ماكەكانی نەخۆشی زەغت بوون وەك نەخۆشی دڵ و سستی گورچیلە. 

3. ئەو كەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیەو تووشی جەڵتەی دڵ یان زەبحە یان جەڵتەی مێشك بوون لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا. 

4. ئەو كەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیەو كۆنتڕۆڵ نەكراوە بە باشی پێش ڕەمەزان و چەند جارێك زەغتی بەرز بۆتەوە یان لە نەخۆشخانە داخڵ بووە لە ماوەی سێ مانگی پێش ڕەمەزان. 

5. ئەو كەسانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە لەگەڵ هەندێك نەخۆشی درێژ خایەنی وەك نەخۆشیەكانی دڵ، ڕەبۆ، سستی جگەر، شێرپەنجە. 

6. ئەو خانمانەی نەخۆشی بەرزی فشاری خوێنی سكپڕیان هەیە؛ هەروەها ئەو خانمانەی نەخۆشی زەغتیان هەیەو دووگیانن.