پیاوان چەرەزات بخۆن، بۆ ئەمە سوودی هەیە

21/05/2019 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە ئەنجامدراوە ئاشكرایكردووە، خواردنی چەرەزات بە شێوازێكی ڕۆژانە، سوودی هەیە بۆ باشتربوونی تەندروستی كۆئەندامی زاوزێی پیاوان و زیادبوونی ژمارەی سپێرمەكان.

گۆڤاری (ئەمێریكان جۆرناڵ ئۆڤ كلینیكاڵ نیوترشن) ئەنجامی توێژینەوەیەكی بڵاویكردۆتەوە كە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە.

توێژینەوەكە داتای (98) پیاوی وەرگرتووە، كە تەندروستییەكی باشیان هەیەو تەمەنیان لە نێوان (18 – 35) ساڵیدا بووە.

بەشێك لە پیاوە بەشداربووەكان ڕۆژانە نیو كوپ چەرەزاتیان دەخوارد، كە پێكهاتبوو لە (بادەم، گوێزو بوندوق)، بەشێكی دیكە لە پیاوەكان هیچیان نەدەخوارد، پاش تێپەڕبوونی (10) هەفتەش ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوت.

ئەنجامی توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو پیاوانەی كە چەرەزاتیان خواردووە، ژمارەی سپێرمەكانیان زیادیكردووەو چاڵاكی باشتربووە، هەروەها مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان كەمتر بۆتەوە.

لەنێوان چەرەزەكانیشدا توێژینەوەكە دڵنیایی ئەوەی داوە، گوێز باشترینە بۆ دڵ، بەهۆی ئەوەی كە هاوسەنگی شەكرو فشاری خوێن ڕادەگرێت و یارمەتیدەرە لە سووتاندنی چەورییەكان و هەوكردنەكان چارەسەر دەكات.