وەرزشكردن، نەخۆشی دڵ لای ئافرەتان كەمتر دەكاتەوە

25/05/2019 - 08:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەپێی توێژینەوەك ئافرەتان مەترسی نەخۆشییەكانی دڵیان زیاتر دەبێت لە ئەنجامی وەرزش نەكردن.

بەپێی توێژینەوەكە كە ئەنجامدراوە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی تووشی نەخۆشییەكانی دڵ دەبنەوەو وەرزش ئەنجام نادەن لە بەرزبوونەوەدایە.

توێژەرەوان داتاو زانیارییەكانی ساڵی (2006 – 2015) بەكارهێنا كە پێكهاتبوو لە زانیارییەكانی (18) هەزار ئافرەت لە ڕەگەزە جیاوازەكان كە نەخۆشی دڵیان هەبووە، كە تیایدا زانیارییەكانی ساڵی (2006 – 2007) بەراورد كرد بە زانیارییەكانی (2014 – 2015).

لەئەنجامدا بۆیان دەركەوت ئەو ئافرەتانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیەو وەرزش ئەنجامنادەن لە ساڵی (2006) بۆ ساڵی (2015)، (58%) زیادبووە بۆ (62%)، كە تێیدا ئەو گروپەی تەمەنیان لە نێوان (40 – 64) ساڵی بوو بە ڕێژەیەكی خێراتر نەخۆشییەكانی دڵ زیادبوو بە بەراورد بە تەمەنەكانی تر.