سوودەكانی برۆكلی بۆ پێست بزانن

25/05/2019 - 08:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

برۆكلی پڕە لە زۆر لە پێكهاتەی بەسوود بۆ جەستە لەوانە ڤیتامین و كانزاكان كە گرنگن بۆ تەندروستی پێست لەوانە زینك و ڤیتامین A و C.

لیۆتین لە پێكهاتەیدا هەیە كە پێستت دەپارێزێت لە زیان و ڕێگری دەكات لەوەی پێستت وشك و چرچ بێت.

برۆكلی پێكهاتەیەكی تێدایە پێ دەڵێن (سەلفورافان) كە وادەكات باشتر سوود ببینێ و كاریگەری دژە شێرپەنجەی هەیە لەوانە كۆمەڵێك جۆری شێرپەنجەی پێست.

(سەلفورافان) بە دوو شێوە دژی زیانەكانی خۆر دەبێتەوە، یەكەمیان ڕێگری كردن لە تیشكە زیانبەخشەكان و دووەم بە هاندانی سیستەمی بەرگری لەش لە ناو جەستەتدا.

لەتاقیگەدا دەركەوتووە كە ئەم ماددەی سەلفورافانە دەتوانێت ببێتە هۆی كەمكردنەوەی تێكشكاندنی خانەكانی پێست لەلایەن تیشكی سەرووەنەوشەیەوە بە رێژەی لە (29%) بۆ ماوەی (48) كاتژمێر، هەروەها لە كۆمەڵێك لە لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەركەوتووە دەتوانێت ببێتە هۆی مانەوەی ئاستی كۆلاجین لە پێستتدا.