گوێز بخۆن بۆ ئەم نەخۆشییە سوودی هەیە

25/05/2019 - 08:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنی گوێز دەتوانێت ببێتە هۆكارێك بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن.

بەپێی توێژینەوەكە خواردنی گوێز دەكرێت یارمەتیدەر بێت لە كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و كەمكردنەوەی فشاری خوێن ئەگەر بخرێتە ناو خشتەی خواردنی ڕۆژانەو لە جیاتی چەوری تێر بەكاربێت.

زاناكان لەم توێژینەوەدا (45) كەسیان كە لە تەمەنی (30 – 65) ساڵی بوو وەرگرت كە قەڵەو بوون و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ژێر چاودێریدا خشتەیەكی خواردنیان بۆ دانان و بەپێی خشتەكە خواردنیان دەخوارد.

لە كۆتاییدا بۆیان دەركەوت كە لە شوێن ئەوەی چەوری تێر بەكاربێت چەوری ناتێر بەكاربێت، هەروەها بەكارهێنانی گوێزو چەوری رووەكی سوودی هەیە بۆ تەندروستی دڵ.

هەروەها ئەو بەشداربووانەی كە بە درێژایی توێژینەوەكە گوێزیان خواردووە فشاری خوێنیان كەمتر بوو بە بەراورد بەوانەی كە خواردنی تریان خواردووە.