نەخۆشی وەناق چییە ؟

25/05/2019 - 08:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

نەخۆشی وەناق كە لە پزیشكیدا پێی دەوترێت (diphtheria) نەخۆشییەكی بەكتریایی مەترسیدارە كە كاریگەری لەسەر پەردەی لووت و قوڕگ دەبێت، نەخۆشی وەناق دەبێتە هۆی دروست بوونی برین لە قورگدا، تاو هەڵئاوسانی ڕژێنەكان، بێ هێزی، بەڵام نیشانەی سەرەكی نەخۆشی وەناق دروست بوونی پەردەیەكە كە بەشی دواوەی قوڕگ دادەپۆشێت و ڕێگری دەكات لەوەی بتوانرێت بە باشی هەناسە بدرێت.

چارەسەری ئەم خۆشییە بوونی هەیە، بەڵام لە قۆناغە زۆر پێشكەوتوو (خراپەكانی) ئەم نەخۆشییە دەتوانێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە دڵ و گورچیلە، كۆئەندامی دەمار، تەنانەت بە بەكارهێنانی چارەسەریش بۆ ئەم نەخۆشییە دەتوانێت ببێتە هۆی مردن، زیاتر لە (3%) ی خەڵك كە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن دەمرن، كە ئەم ڕێژەیە لە ناو منداڵان بەرزترەو لە (15%) یە.

هۆكاری نەخۆشی وەناق بەكتریایەكە كە پێی دەوترێت (Corynebacterium diphtheria)، كە زۆر دەبێت و گەشە دەكات لە نزیكی ئەو پەردەی پشت قوڕگ، ئەم بەكتریایە دەتوانێت لە ڕێگەی كۆكەو پژمین و پیسبوونی شتێك كە بەكتریاكەی لەسەر بێت دەگوازێتەوە بۆ كەسانی تر.